هه‌موو كرده‌وه‌ی زانای فه‌ڕه‌نسی "لویس پاسكال"ـمان له بیره، كاتێك چاوی به باوكی كه‌وت ماندو بووه به‌ده‌ست ژماردنه‌وه، هات ئامرازێكی ژمێركاری دروست كرد، تاكوو باوكی له‌و دڵگرانی و ماندوبوونه ڕزگار بكات و، كاره‌كه‌ی ئاسان بكات..
له كارێكی پێشبڕكێدا بۆ داهێنان و بیرۆكه‌ی نوێ، كه كه‌ناڵی حه‌وتی ئه‌ڵمانی پێی هه‌ڵده‌ستێ، دوێنی دوو باری نموونه‌ی به‌شداربوونی نمایش كرد:
یه‌كه‌میان: بیرۆكه‌ی كوڕێكی 14 ساڵان بوو، له سه‌رمای زستاندا دێته‌وه ماڵێ، كه‌س له‌وێ نابێت ده‌رگای لێبكاته‌وه، له‌به‌رده‌م ده‌رگا داده‌نیشێت له‌و به‌فر و زوقمهدا، تاكوو خۆی گه‌رم كاته‌وه و سه‌رما كاری تێنهكا، به‌رده‌وام ده‌جوڵێ و ده‌ست و قاچ له‌یه‌ك ده‌خشێنێ، به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه كاری له‌یه‌ك خشاندن گه‌رمی دروست ده‌كات..
لێره‌دا كوڕه بیر ده‌كاته‌وه، چی ئه‌بێت كه بنی پێڵاوه‌كه‌ی ماده‌یه‌كی وا بوایه كه له‌گه‌ڵ جووڵانی قاچیدا گه‌رمی بدایه !
له‌مه‌وه بیرۆكه‌ی داهێنانی بنی پێڵاوێك دێته مێشكی، كه له جۆرێك پلاستیك یان به‌ردی چه‌رخ دروستی بكات.. و ئێستا بیرۆكه‌كه‌ی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و، گه‌ر له پێشبڕكێ كه بیباته‌وه، پێ ده‌چێت به‌رهه‌م بهێرنرێت.
دووه‌میان: كوڕێكی 13 ساڵان، له گه‌رماو (حه‌مام) وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو ده‌نگ خۆشان، ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه و گۆرانی ده‌ڵێ. له‌كاتی جوڵانی سۆنده‌ی دوش كردنه‌كه‌ی ئاوه‌كه سارد و گه‌رم ده‌كات، دێت به مێشكیا؛ چی ده‌بێت گه‌ر به ده‌نگ و گۆرانی ئاوه‌كه سارد و گه‌رم ببێت ؟!.
دێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی هاوته‌مه‌نی، ئامێرێك دروست ده‌كه‌ن بۆ تاقی كردنه‌وه، كه به‌ده‌نگی به‌رز گلۆپی سوور دابگیرسێ و به نزم گلۆپی شین، تاكوو بتوانن دواتر له‌گه‌ڵ بۆری و به‌لوعه‌ی گه‌رماوه‌كه‌ی ببه‌ستن و ئۆتۆماتیكی به ده‌نگ جووڵه‌ی پێ بكه‌ن.
ڕۆژانه كه‌ره‌سه‌ی نوێ په‌یدا ده‌بن و دێنه ژیانمانه‌وه، گه‌ر تۆش پێت وایه داهێنه‌ریت و له‌خۆت ڕاده‌بینیت یا بیرۆكه‌یه‌كت هه‌یه و ده‌ته‌وێ له جیهانی بگه‌یه‌نیت
.
No comments :
Post a Comment