
دوێنێ ١٥/١٠/٢٠٠٥ ڕۆژێكی مێژوویی بوو بۆ هه‌موو عێراقییه‌ك، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ژێن. چونكوو كرداری گشتپرسی (یاخوود ڕاپرسی وه‌یا ڕاگیری) تیا ئه‌نجامدرا
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجمه هیچ كام له باڵه ڕامیاریی وه‌یا پێكهاته‌كانی عێراق ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌موو بڕگه و ده‌قه‌كاندا نین، گوێم له‌كه‌س نه‌بووه بڵێ ده‌ستوورێكی ته‌واوه، ده‌ڵێن:
- باشترین ده‌ستووری ناوچه‌كه‌یه.
- له‌م ده‌مه‌دا باشترین ماف ده‌دات به هاوڵاتی له وڵاتێكی دیموكراتیدا.
- ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌نه ڕامیارییه‌كانی له‌سه‌ره.
- گونجانه له نێوان هه‌موو جۆر و پارت و ڕێكخراو و نه‌ته‌وه‌كان و ئایینه‌كان و، ...
- له‌م ده‌مه‌دا باشترین ماف ده‌دات به هاوڵاتی له وڵاتێكی دیموكراتیدا.
- ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌نه ڕامیارییه‌كانی له‌سه‌ره.
- گونجانه له نێوان هه‌موو جۆر و پارت و ڕێكخراو و نه‌ته‌وه‌كان و ئایینه‌كان و، ...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بیستیت له زاری به‌رپرسان و پارت و لایه‌نه‌كانه‌وه:
كورد: هه‌موو مافه ڕه‌واكانما له ده‌ستووردا نییه، هێشتا كێشه‌ی كه‌ركووك، مافی چاره‌ی خۆنووسین چاری نه‌كراوه...
سوننه‌كان: ده‌ستووره‌كه به‌ره‌و لێكترازان و كێشه‌ی ناوخۆمان ده‌با..
شیعه: له ده‌ستوورا، كورد كوردستانی ده‌وێت بۆ خۆی و له عێراقیشدا شه‌ریكه..
عه‌ره‌ب: ئه‌م ده‌ستووره عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنێت..
توركمان: مافی توركمان خوراوه و ئه‌بێ له ده‌ستوورا بنوسرێ كه تورمان سێیه‌م نه‌ته‌وه‌ن..
كلدانی و ئاشووری: به‌شدرای له ده‌نگدان ناكه‌ین له ده‌ستوور چونكوو ناوی ئێمه نابات..
به بۆچوونی من وڵاتێك ده‌ستوورێكی ڕه‌های نه‌بووبێت و له پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆز پێكهاتبێت، زۆری ده‌وێت هه‌موو بڕگه و یاساكانی بۆ بهۆنیته‌وه، نه‌ك به تۆپزی و گونجان و په‌ستانی ئه‌ملاولا له
ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا ده‌ستوورێك دروست بكه‌یت كه به فوویه‌ك بڕوخێت. ئه‌م ده‌ستوورزاده‌یه ده‌ستكردێكه زه‌بر له هه‌موو لایه‌ك ده‌وه‌شێنێت.. دوای ده‌ستوور ڕاستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
ده‌بوایه كاتێكی زیاتر تورخان بكرایه بۆ داڕشتنی ده‌ستوور له لایه‌ك و كاتی زیاتر ته‌رخان بكرایه بۆ بنبڕی كردنی كێشه‌كان به ته‌واوی، نه‌ك هه‌ندێكی به گونجان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و دوا بخرێ، كاتی زیاتر دابنرایه بۆ گفتوگۆ كردنی هاوڵاتیان له‌سه‌ری...
هیواده‌خوازم كرداره‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و ئاهێك به دڵی بێپشووی خه‌ڵكدا بهێنێت
No comments :
Post a Comment