Thursday, March 03, 2011

چاکسازیی

پرۆژەی چاکسازی
ئەمڕۆ "ئۆپۆسیزیۆن" / گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ پرۆژەیەکی چاکسازییان پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە لە ٢٢ خاڵ پێکهاتووە و لەم بەستەرەدا لەبەرگیراوەکەی دەخوێننەوە: http://bit.ly/f3KAJc


ماوەی دوومانگ دانراوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، بەبۆچوونی من گرنگترین خاڵ لەو پرۆژەیەدا ئەوەیە کە دەستوەردانی حیزب لە کاری حکومەتدا نەمێنێت و وەزیر و فەرمانبەر خزمەتی هاووڵاتیان و کوردستان بکەن لە کارەکانیاندا، ئەم کارە بۆیە زەحمەتە چونکە بیرکردنەوەی خەڵک و ئەندامانی حیزبەکان بەو شێوەیە بووە تاکوو ئەمڕۆ، ئەگەرچی زۆرکات تەنها سەرۆکایەتی حیزبەکان و لێپرسراوەکان تاوانبارکراون.

(وێنە: سلێمانی - بەردەرکی سەرا، هاووڵاتییەک فیکە بۆ خۆپیشاندەران لێدەدات)

No comments :