Tuesday, September 24, 2013

ئەیگۆڕن!



+ کاکە تۆ دەنگت داوە بۆ کوێ دەچیت؟
- ئەچم ئەیگۆڕم..
+ چی ئەگۆڕیت برا دەنگت داوە و تەواو...
- ئەچم دەنگەکەم ئەگۆڕم... ئەیدەم بە حیزبێکی تر
+ کاکە گیان، شتی وا نابێ، تازە دەنگ لە سندوقایە. بڕۆ بۆت نیە بچیتە ژوورەوە، لەماڵەوە چاوەڕوانی ئەنجامەکان بە و تەواو..

- باشە ئەچم بۆ باوکم دەنگ ئەدەم، ئەوەش هەویە و شتەکانی...
+ نابێ، ئەبێ خۆی بێت
- خۆی مردوە، من دەنگی بۆ ئەیەم
+ چۆن شتی وا دەبێ، مردوو دەنگ نادا. وەرەقەی بائعیشی ماوە؟
- ئەی چۆن خۆ ئێمە ماوین بۆ بیبڕین، بۆ نامانکەیتە ژوورێ، ئەی بۆ لەشوێنی تر مردوو دەنگ ئەدا؟

******************************************************
- ئەوە چی دەکەن لێرە..
+ هاتین ڕێکەوتی لە دایکبوونی حەمەی کوڕم بگۆڕین..
- بۆ هەڵە بوو؟
+ نەوەڵا، بۆ دوو رۆژ داخڵی ناکەن لە مەکتەب، ئیتر بڕیارماندا بیگۆرین و بچوکمان کردەوە..
- ئێ چۆن دەبێ، خۆ وەرەقەی لەدایکبوونی ڕەسمیە و لە چەند شوێن وا نووسراوە؟
+ کاکە بۆنابێ، وەڵا وا گۆڕیمان، ئەی مەعقولە بۆ ئەو دوو رۆژە ساڵێکی بفەوتێ؟ ئەم یاسایە قۆڕە..
- بۆ ساڵێ دەفەوتێ، ئەوە یاسایە و دانراوە، پاشان گریمان یاساکەیان لەبەر حەمەی کوڕت گۆڕی، دوو کەسی تریش هەر دەبن کە رۆژێکیان نێوان بێ لەگەڵ ڕێکەوتەکە و ئەوانیش وا بکەن؟!

******************************************************
+ خێرە ئەوە ئەڵێی تۆش نەخۆشیت؟
- نەشوکور، هاتووم دەرمانی شەکرە بۆ باوکم وەربگرم و هەویەی بۆ دەربکەم...
+ دەی خوا شیفای با، ئەی تەواوت کرد؟
- نەوەڵا، ڕاپۆرتی دکتۆر ئەڵێ شەکرەکەی بە حەبە و نەبووە بەدرێژخایەن تا دەفتەری بۆ بکەن و دەرزی بکا...
+ ئێ باشتر، خوابکا بە پارێز و وەرزش چاک بێ ...
- نە کاکە، من دەفتەرم ئەوێ، چونکە ئیتر مانگانە بەشە دەرمانی بۆ وەردەگرم و شتی تریش وەردەگرێ
+ کەواتە لە نەخۆشی ناتەواوە ئەیگۆڕی بە تەواو...
- ئەروەڵا ئەیگۆڕم، ئەوە بۆمن باشترە و ئەوەنەش نایەمە خەستەخانە.

******************************************************


No comments :