23.August 2014
ئاکارەکانی قەیران
کاردانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێک لە دەستنیشانکردنی ئاکارەکانیەوە دەست پێ دەکات. زۆر گرنگە ئەوانەی سەرەوە تەواو دیاری بکرێن، چونکە داڕشتنی هەر جۆرە شیکارێک بە هەڵە ئەگەری کەوتنەوەی قەیرانی تری لێ دەکەوێتەوە.
بە گشتی هەموو قەیرانێک:
بێ هاوتایە، چونکە شوێن و کات و کاریگەریی جیاوازە
زۆر (بزۆز dynamic)ە، بەو مانایەی پەیوەست نیە بەهیچ پێوەرێکەوە
کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نیە
مەترسیدارە؛

لەسەر دانیشتوان: تەندروستی، ژیان ...هتد
لەسەر ناوچەکە
دەرەنجامەکانی پێشتر تەواو ناخەمڵێنرێت و ئاکامی دیار نیە
کاریگەری گەورەیە لەسەر بەرژەوەندیی گشتی، هەر بۆیە هەموو قەیرانێک جێی گفتوگۆی تەواوی میدیاکانە بە بەردەوامی
کاریگەری قەیرانتا ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کاریگەری قەیران پلەی ناوەندی هەبوو[ ]. تەنانەت لە گرفتە ئابووری و توێژینەوەکانیشدا ڕۆڵی قەیرانەکان بەرز نەدەنرخا. قەیرانەکانی ئەمڕۆی کوردستان، لە سەروو هەموویانەوە دەربەدەری زۆرتر لە ملیۆنێک کەس، کاریگەریی تەواوی لەسەر بەڕێوەبردنی وڵات، ئاساییش، بواری تەندروسیی و، هەروەها ئابووری بووە و دەبێت. پێویستە لە ڕاستی ئەوە بگەین کە چۆنێتیی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش تا ماوەیەک لەبەر گاریکەرییەکانی ئەم قەیرانانەدا دەبن.
هەموو بوارەکانی ژیان وەکو چەند جومگەیەک پێکەوە کار دەکەن و پشتیان بەیەکتر بەستووە، سەرچاوەکانیان چوونیەکن و کاریگەری لەسەر بوارێک بۆی هەیە بوارێکی تریش بگلێنێت، لەبەرئەوە مامەڵەکردنی قەیران چاوبڕینە لە ئاسۆی دووری کاریگەرییەکان بە هەموو ئاراستەکاندا

شۆکی دەروونی یەکێکە لەو قەیرانانەی کە دڵەڕاوکێ، ترس و، پرسی متمانەی لای هەموو ئەو خەڵکە ئاوارانە دروست کردوە، ئەوانەی کەسوکار و ئەندامی خێزانیان لە دەستداوە تا ماوەیەکی زۆر دەروونیان ئاسوودە نابێت و بەردەوام چارەسەری کۆمەڵایەتیان پێویست دەبێت.
دابینکردنی سەرچاوەکانی دەستبەسەرا گرتنی قەیرانێک بۆخۆی کاریگەرییە، لێرەوە گرنگە کە شیکاریی درێژخایەن ئامادە بکرێت و ئەگەری هەموو سەرهەڵدانێکی نەخوازراو ساز بدرێت.
لەو کاریگەریانەی ئەمڕۆ بەرچاون:
• هیچ شتێک بە ئاسانی دەستگیر نابێ:
o سەردانکردنی کەسوکار لە شوێنی قەیرانەکان
o سەرچاوەی کارگە و دامەزراوەکان؛ بەهۆی ئاڵۆزبوونی گواستنەوە
o هاتوچۆی هاووڵاتیان و گەیاندن
• کەمبوونەوەی متمانە
o بەهۆی دابیننەکردنی پێداویستی بنەڕەتی هاووڵاتیان
o بەهۆی نەمانی پاراستنی ڕێوبان و گەڕەکەکان
• کاریگەری لەسەر گەشتیاریی