Thursday, July 30, 2020

دواڕۆژی ئایتی و هەلی کار

لە گۆڤاری ھەفتەنامەی کۆمپیوتەر[١] دا بەدواداچوونێک لەسەر ھەلی کاری پیشەی ئایتی لە ساڵی ٢٠٢٠ و بەدواوە کرابوو.

ئاکامەکانی بەدواداچوونەکە لەسەر ھۆکار و گەشەسەندنی ئینتەرنێت و پێداویستی بازاڕ گرێدراوە.

بە کورتی هەر سێ بواری پاراستن، داتازۆرەکان و هەورەژمێرکاری (کلاود) بەشی شێریان بەردەکەوێت و ھەلی کاریان بۆ ئەندازیاران زۆرتر دەبێ.

بۆ زانیاریی زۆرتر گوێ لە زنجیرەی ١٣ی پۆدکاستی چاوگ بگرە کە ساڵی ٢٠١٧ لە نیساندا تۆمارکراوە.

باسکردنەوەی ئەم بابەتە و بەستنەوەی بە گۆڕینەکانی سەردەمی کۆرۆنا زۆر بایەخدارە. ئەو حکومەت و وڵاتانەی کەمتەرخەمبوون لە دیجیتاڵکردن یاخود گرنگیان پێ نەدواوە وەکوو پێویست، ئێستا باجی ئەدەن. زۆربەی وڵاتان لەسەرهەڵذانی کۆڤید-١٩ بەدواوە ژیانی دیجیتاڵ و کارکردن و خوێندن لە ماڵەوە بە کردەیەکی درێژخایەن دەبینن. داهاتوو سیستەمی ئەلیکترۆنی زۆرتر، داتا و دیجیتاڵکردنی فراوانتر ژیانمان ڕێک دەخات.

ئەمە گەورەترین کاریگەری چاوەڕواننەکراوی دەبێ لەسەر ویست و خواستی بازاڕ بۆ کەسانی پسپۆڕی بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریی و کۆمپیوتەر. 






-----------------------------------------------------
[١] بڕوانە ژ.١٢ و ١٣ ی هەفتەنامەی کۆمپیوتەر (Computerwoche) مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧.