Monday, August 29, 2005
Friday, August 19, 2005
ژماره‌ی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی

"webmaster"ـی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕینی كلێشه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یان بۆ پی دی ئێف، به‌رنامه‌ی دیمۆ به‌كار دێنێت !.
كه په‌ڕگه‌كه ده‌كه‌یته‌وه، له ڕاست و چه‌پی سه‌ره‌وه‌دا دوو مۆر ده‌رده‌كه‌ون، وه‌كوو مۆری پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی بهكهلۆریا وایه، مۆره‌كه لێی نووسراوه: لێره كرته بكه بۆ كرێنی هه‌رئێستا click to buy NOW
Monday, August 15, 2005
ڕاستكردنه‌وه
دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نووسین و چاپ له بڵاوكردنه‌وه و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا به‌ره‌وباشتر ڕۆیشتووه، به تایبه‌ت له ڕۆژانه هه‌واڵ و ڕۆژنامه
خۆماڵییه‌كاندا، هاوكات هه‌ڵه‌ی په‌یامنێر و بێژه‌ره‌كانی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان زیادی كردووه، كه جێی سه‌رنج و به‌دواداچوونه.
ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی كوردیش میدیایه، كه ناوی شار و هه‌رێمێكی گۆڕیوه، شاری "دویسلدۆرف"ـی كردوه به "دێزل دۆس" و،
ناوی هه‌رێمه‌كه‌ی له "نۆرد ڕاین ڤێستفالن" NORD-REIHN WESTFAHLENـه‌وه كردوه به "نۆت راین دیس فالێن"..
دیاره په‌یامنێره‌كه‌ی كوردیش میدیا له ئه‌ڵمانیا ناژی !
Monday, August 08, 2005
Wednesday, August 03, 2005
حیجز
حیجز
له خوارووی كوردستان به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی كورد و عه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه چه‌ندین وشه‌ی عه‌ره‌بی خزاوه‌ته سه‌ر لێوی خه‌ڵكی كورد و به‌رده‌وام به‌كارده‌برێن به شێوه‌یه‌ك كه كه‌م كه‌س وشه‌كه به كوردی ده‌زانێت.. میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانیش هه‌میشه پشتیوان بوون بۆ درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی ئه‌م وشه عه‌ره‌بیانه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی.
ئه‌مڕۆكه من باس له وشه‌ی حیجز ده‌كه‌م، شوكور له بری فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دووانمان هه‌یه و، خه‌ڵكی پێویسته پێشتر جێگا حیجز بكات.. له پڕوپاگه‌نده و بڵاوكراوه‌كاندا وشه‌ی "حیجز" زۆر به‌كار ده‌برێت، دیاره كورد یان وشه‌ی به‌رامبه‌ری نییه، یان په‌یامنێر و ڕیكلامه‌چییه‌كان نه‌یانبیستووه. له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فه‌رهه‌نگی IT دا زانستپه‌روه‌رانی كورد باسێكی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه هاته كایه‌وه، كه سه‌ره‌نجام به‌ڕێز كاك "دیاكۆ كوردستانی " وشه‌ی (پێشپارێز)ـی پێشنیاركرد له‌بری "حیجز". پێشپارێز وشه‌یه‌كی لێكدراوه و واتای ته‌واوی وشه‌ی "حجز"ـی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت. پێش به‌واتای هه‌نگاوه‌كه‌یه كه پێش ڕووداوه‌كه ده‌كه‌وێ، پێشتر جێگاگه گیراوه، ئینجا گه‌شته‌كه ئه‌نجام ده‌درێ.. پارێزیش به واتای پارێزگاری كردن، پاراستنی جێگاكه.
Tuesday, September 07, 2004
چاوه‌ڕوانی
ژوانێكی دانابوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا، وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو جارێكی ٥ خولهك پێش ژوان گه‌یشته جێ. هاوڕێكه‌ی دواكه‌وت ئه‌میش پیشی ده‌خوارده‌وه و، بیری له چاوه‌ڕوانی ده‌كرده‌وه. له‌م ساتانه‌دا شوفێرێك خه‌ریك بوو ئوتۆمبێله‌كه‌ی بخاته شوێنێكی به‌تاڵه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌م دا..
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)


