کەسایەتیی خەڵکی عێراق بە جووتڕەویی دەناسرێت، هەروەکو دەبینین موسوڵمانێکی عێراقی زۆر توندە لەسەر ئەوانەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نین، کەچی عێراقییەکان زۆرترینیان بەڕۆژوو نین، خوا لێیان خۆش بێ. زۆرینەی خەڵکی عێراق خوویان بە نموونەیی و پەندەوە گرتوە و لە نووسین و وتارەکانیاندا بانگەشەی بۆ دەکەن، کەچی زۆرینەیان لایانداوە لە پەند و نموونەی ڕاستیی[١].
Tuesday, September 06, 2016
Wednesday, August 24, 2016
لینوکس بوو بە ٢٥ ساڵ
هەر سیستەمێکی کارگێڕی بگریت، مێژوویەکی سەرنج ڕاکێشی لە پشتەوەیە، ٢٥ی ئەم مانگە سیستەمی لینوکس بوو بە ٢٥ ساڵ.
لە یەکەم ڕۆژەوە کە (لینوس تۆرڤاڵدس Linus Torvalds) پەیامە بەناوبانگەکەی بڵاوکردەوە، تاکوو یارمەتی بدەن لە پرۆژەکەیدا، ئەویش پرۆژەیەک بوو بۆ داڕشتنی سیستەمێکی کارپێکردنی نوێ بۆ کۆمپیوتەر، سەنگێکی نوێ بۆ تەرازووی سیستەمەکان دروست بوو.
Tags:
IT glossary
,
linux
,
بەرنامەداڕشتن
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆژیا
,
خوێندن
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
فێرکردن
,
لینوکس
,
یاد
Tuesday, July 05, 2016
Monday, June 20, 2016
بیرەتەکنیکیەکانم - هاوینی ٢٠١٦
لە (ڕۆبۆکەپ RoboCup)ی ئەمساڵدا، ڕۆبۆتەکان وتیان مادەم ناوبژیوان مرۆڤە گۆڵناکەین. بەهۆی (برئیکسیت Brexit)ـەوە، ڤۆدافۆن دەیەوێت بنکەی سەرەکی لە بەریتانیا بگوێزێتەوە، کە حاڵی حازر ١٣٠٠٠ کارمەندی لەو وڵاتە هەیە.
Tags:
antivirus
,
Google
,
ئایتی
,
بەرنامەداڕشتن
,
بیرەتەکنیکیەکانم
,
تەکنۆلۆجیا
,
تەکنۆلۆژیا
,
زانست
,
فەیسبووک
,
گووگل
,
هەواڵ
Tuesday, February 09, 2016
لە پەندەکانی پیرەمێرد
٢٩ی تەمموزی ١٩٤٨
حاجی تۆفیق ناسراو بە پیرەمێردی شاعیر و کوردپەروەر |
چاکەو خراپەیش ئەندازەی هەیە
کەم کەس ئەزانێ حەدی تا کەیە
ئەندازەی چاکەیش کە هات تێ پەڕی
نابەکارت بێ ئەیــداتـە بـــــەری
بەخۆوە نەدیو، سورمەی لەبەرکەی
ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی
Tags:
باوک
,
پەندەکانی پیرەمێرد
,
پیرەمێرد
,
خوێندن
,
زمانی کوردی
,
شاعیر
,
شیعر
,
فەرهەنگ
,
مامۆستا
Tuesday, February 02, 2016
هەنگاونان بۆ چاکسازی لەڕێی دیجیتاڵکردنەوە - ١ -
پێشەکیەک
کارکردن بێ کۆمپیوتەر لە گۆڤاری توێشووی زانستخوازانەوە |
لە ڕابردوودا چەند جارێک باسی دیجیتاڵکردنی وەزارەتی دارایی و دانانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو مووچەخۆران و خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم کردوە لەگەڵ کارمەندانی فەرمانگەی ئایتی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەگەڵ هاوڕێیانی "زکورد" دا بە گشتی [١]. ئارەزووم بوو ڕۆژێک دەزگایەکی گرنگیی وەکوو دارایی بکرێت بە سیستەمێکی خۆکار کە مانگانە بێ ماندوبوونی زۆر، کاغەزی داهات و خەرجیەکانی ئەدایتێ و مووچەخۆریش لە ڕۆژی خۆیدا بە مووچەکەی دەگەیشت.
Tags:
v-model
,
بودجە
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆجیا
,
حکومەت
,
دیجیتاڵ
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
عێراق
,
قەیران
,
گەندەڵی
,
هەرێمی کوردستان
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)