فیلمی
ترۆیا كه
ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له سینه‌ماكاندا نمایش ده‌كرێت، یه‌كێكه له‌و فیلمه نوێیانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكی مێژوویی سامناك به خواسته خۆییه‌كانی مرۆڤه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌به‌ستێته‌وه..
چیرۆكی فیلمه‌كه به قاره‌مانێتی ئه‌خیلیۆسی پاڵه‌وان ده‌ست پێ ده‌كات، كه كوشتاری نێوان دوو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری یۆنانییه كۆنه‌كان به شمشێره‌كه‌ی قه‌ده‌غه ده‌كات، به به‌زاندنی دلێری به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاشتیی كردنی نێوان "سپارتا" و "ترۆیا" كه هه‌ردووكیان ئیمبراتۆریه‌تێكن له به‌شه‌كانی یۆنان، به ئاهه‌نگی خۆشی و له كۆشكی پاشا به‌ڕێوه ده‌چێت، له كاتێكدا كوڕی پاشای ترۆیا ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كات له‌گه‌ڵ ژنی پاشای سپارتا "هێلینا" و، خۆشه‌ویستی ده‌كه‌وێته نێوانیان، جۆشی كوڕه پاشا هێلینا قایل ده‌كا له‌گه‌ڵیا بڕوا و بیكات به ژنی خۆی...
له‌مه‌وه پاشای سپارتا بۆ هێنانه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی و پاراستنی ئابڕوی، په‌نا ده‌باته به‌ر براكه‌ی كه پاشای یۆنانییه‌كا‌نه، تاكوو تۆڵه‌ی خۆی بسه‌نێته‌وه. پاشای یۆنان خۆی له به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕا كه ته‌خت و تاراجی ترۆیا تێكبشكێنێت و بیخاته ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه، ترۆیای ناسراو به توند و تۆڵی ته‌لار و نه‌به‌زیوی سه‌ربازه‌كانی..كه تا ئێستا چه‌ندین هێرشی شكاندووه...
ئه‌خیلیۆس خه‌و به نه‌مری و ناوبانگه‌وه ده‌بینێت و، دایكی به‌راووردی شه‌ڕه‌كانی ده‌كا، له ناو یۆنانییه‌كان و له ترۆیا دا... و بڕیار ده‌دا جه‌نگ بكات و بچێت بۆ ترۆیا.
به‌و شێوه‌یه هه‌زار پاپۆڕی پڕ له سه‌رباز ڕوو ده‌كه‌نه دوورگه‌ی ترۆیا، ئه‌خیلیۆس و هاوڕێكانی یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بن كه كه‌ناری دورگه‌كه ده‌گرن و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا ده‌گرن. پریسنه كچه برازای پاشای ترۆیا ده‌كه‌وێته داوی سه‌ربازه‌كان و ده‌گیرێت..
ئه‌خیلیۆس گوێ له قسه‌ی پاشا ناگرێت و پاشای خۆش ناوێت، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پاشا به‌رامبه‌ر پریسنه، ئه‌خیلیۆس هێنده‌ی تر له پاشا توڕێ ده‌بێت..
ئه‌خیلیۆسی دلێر كه له پاڵ دڕنده‌یی شمشێر وه‌شاندندا سۆزێكی تایبه‌ت په‌یدا ده‌كات له‌گه‌ڵ پریسنه و خۆشه‌ویستی دروست ده‌بێت. خۆشه‌ویستی كوڕه پاشا له‌لایه‌ك و ئه‌خیلیۆس له‌لایه‌ك، جوامێری "هێكتۆ" كوڕه گه‌وره‌ی پاشای ترۆیا له لایه‌كی تره‌وه ته‌وه‌ری فیلمه‌كه ده‌بێت، هێكتۆی دڵسۆزی خاك و ماڵ و منداڵ، سه‌ركرده‌ی سوپای ترۆیا ده‌بێت، له كوشتارێكدا ئامۆزای ئه‌خیلیۆس ده‌كوژێت.. ئه‌خیلیۆس كه سه‌دان ئامۆزای خه‌ڵکی كوشتووه، ئارامی له‌به‌ر ده‌بڕێ و تۆڵه‌ی ئامۆزاكه‌ی ده‌كاته‌وه، كوشتنی هێكتۆ به‌رگێكی خامۆش و دڵته‌نگی ده‌دات به فیلمه‌كه..
تا ئێره به‌سه. خۆت بیبینی خۆشتره..
پێم وایه مۆنتاژ و سیناریۆی ئه‌م فیلمه له‌گه‌ڵ ئاوازه خه‌ماوییه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێت كه دوو كاتژێر به دیارییه‌وه دانیشیت..
No comments :
Post a Comment