Monday, September 03, 2012

بیرەتەکنیکیەکانم

ئابی ٢٠١٢ - لە پروپۆزەڵێکی وەزارەتدا نوسرابوو دەبێت سۆفتوەیرەکە بە دۆتنێت و ڤیژواڵ بەیسک بکرێ، کەچی کۆی گشتی خەرجی خەمڵێنراو، لە نرخی لایسنزی (SQL server)ەکە بە تەنیا، کەمتر بوو. حەمە سوێندی خوارد یەک دەفتەر دۆلاری بۆ دروست کردنی هەژمارێکی فەیسبووک  لە خواپێداوێک وەرگرتووە. وێبماستەرێک دەنگی بەرزکردبووەوە ئەیوت سۆرس کۆد ئەبێت (PHP)بێ بەس لەسەر سێرڤەری مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئەگینا سەقەتە.
زمانزانێک وتی ناوی فەیسبووک وەکو ژن و ئافرەت و خوشکێ و خانمان وایە، بە چوارشێوە لە فەرهەنگی کوردیدا هاوواتای هاتووە. مەسجێکی سیاسیم بینی لەسەر ئایفۆن پیتە کوردییەکانی قوتدابوو. برادەرێکم بینی دکتۆرای هەبوو لە نیتۆرک، وتی (FTP)م لەسەر لۆکاڵ بۆ ساز نادرێت. لەگەڵ زەلامێک ئاخاوتنم کرد لە پاسا، ئەیوت خاوی ئینتەرنێت هی خۆڵ بارینەکەیە. سینان وتی ڕۆژنامەنووسێکی خۆمانە مقابەلەی کردم، لە ٢٤ کەناڵ و ١٠ ماڵپەڕدا مقابەلەکە کۆپی پەیست کرابوو. لینکێکم بینی نوسرابوو توخوا ئادم کەن. ماڵپەڕێکی حکومی شەش مانگە هاک کراوە، چاکی ناکەنەوە، لیژنەی بەدواداچوون وتی پارەی چاک کردنەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتوودا بۆ سەرف کراوە.
 

 

No comments :