Monday, October 29, 2012

بیرە تەکنیکیەکانم

ئۆکتۆبەری ٢٠١٢
دوو کارمەندم بینی لە فەرمانگەیەک، لەسەر ماڵپەڕی ئەزموون خاڵ زۆریان دەکرد، ئەوەی نمرەی دە قوتابی زیرەکی بۆ دەرچوایە براوەبوو.
حەمە وتی ماڵپەڕی لڤین پرێس ئەنووسێ هۆکاری مەسەلەکەمان لایە، کە بابەتەکە دەخوێنیتەوە، نوسراوە هۆکارەکە نەزانراوە.
لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ویستمان تەماشای شەقامەکانی ئەودیو ماڵەوە بکەین، کامێراکان هەمووی دیمەنی ڕەشیان نیشان ئەیا، تومەس لە خۆڵبارینەکەی مانگی شەشەوە کەس پاکی نەکردبووەوە.


بەقسەی زوکەربێرگ بێ، باشووری کوردستان ژمارەی بەشداربووانی لە فەیسبووکدا، لە ڕووسیا زیاترە. ئەندامێکی کوردئایتی گروپ ئەڵێ لە مەزادخانەکە ماڵپەڕێک باشتر لەوەی pukpb بە سەد دۆلار دروست دەکرێت. لە هەواڵێکی (تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی) نوسرابوو "بە پەلە، ئەپل کۆنگرە دەبەستێت".
مانگێکی پایزمان بەڕێ کرد، کەچی ماڵپەڕێک دیعایەیەکی داناوە کە (کۆرسی هاوینە بەردەوامە). ناوی بەڕێوبەرێکیان پێ وتم، زەڕبی لە پسوڵەی کرینی ویندۆزی ٦٤بیتدا هێناوە، گوایە ٣٢بیتیان بەسە.

لەگەڵ ئەوەی کە نە سۆفتوەیر و نە سیستەم و نە هیچیان هەیە، نزیکەی ٤٠ کارمەندێکی کتێبخانەکانی کوردستان ڕاهێنانیان لەسەر ئۆنلاین لایبرەری کردوە لە دەرەوەی وڵات، مام زۆراب دەڵێ هەر بیزانن باشە بۆ موستەقبەل.
ڕاپۆرتێکی ئیزاعەی مۆنتیکارلۆم گوێ لێ بوو، ئەیوت؛ ئەو پارانەی لە بواری ئایتیدا بە هەدەر دەدرێن لە کوردستانا هیچی لەسەر بودجەی هەرێم نیە، یا هی کۆرییەکانە، یا هی ئیطاڵی و سەربازە ئەمەریکیەکانە.
لە کۆڕێکا گوێم لێ بوو، کۆڕگێر ئەیوت ئەو کەسانەی ناو حکومەت لە کوردستان مێشکیان تووشی فایرۆس بووە دەبێ کۆمپلێت فۆڕمات بکرێنەوە، ئینجا حکومەت دەکەوێتە سەر پێ. ئامادەبووانی سەر ماڵپەرێک نووسرابوو ١٧٦ کەس، کەچی کرتەم لە هەر بابەتێک دەکرد، لێی نووسرابوو ٣ یا ٤ جار خوێندراوەتەوە.
بابەتی (ڕۆژی عەرەفە و گزنگی ئازادی ڕۆحی)
ماڵپەڕی یەکگرتوو


گلەیی هاوڕێیەکم پێ گەیشت، کە لە فەیسبووک لایکم لە جەژنە پیرۆزەکەی نەکردوە. بابەتێکی ئاینیم خوێندەوە لە ماڵپەڕی یەکگرتوو، ئایەتەکانیان لەگەڵ دەقەکەدا کردبوو بە یونیکۆد** و ذ ببوو بە ژ.
لە پێشانگای کتێب لە فرانکفۆرت هونەرمەندێک وتی مودیری کتێبخانەیەکم فول کۆمپیوتەرە، وتم کتێبخانەی سەرهێڵە دڵنیام، کەچی دوایی دەرکەوت کە تەنیا ژوورێکیان بۆ ئینتەرنێت داناوە..


---------------------------------------

** ۆاللَّیْلِ إِژَا ێسْڕ هَلْ فِی ژَلِكَ قَسَمٌ لِّژِی حِجْرٍ...