Saturday, August 03, 2013

هەر باش بوو


- هەر باش بوو بەیانی رەمەزان نیە..
+ بۆ؟
- ئەی سێ چارەک ئارەق ماوە ئەمشەو فتی ئەکەین
+ بۆ خۆ بەتەما نیت بەڕۆژوو بیت؟
- با، وام نیازە


----------------------------------------------------------------------------
- هەر باشە ئیتر بە ڕەسمی کاژێرێک کەمتر کار دەکەین
+ خۆ تۆ هەر سەعات یەک دەڕۆیتەوە و شەعبان و ڕەمەزانت بۆ نیە..
- ئاخر ئەمەیان بە حەڵاڵیە!
----------------------------------------------------------------------------

- سەلاموعەلەیکوم...
+ کاکە گیان دوای جەژن وەرەوە، بەهۆی ڕەمەزانەوە ئیشەکەت دوا دەکەوێت
- هەر باشە ڕەمەزانە، خۆ پێشتر بێ بەهانە دواتان دەخستین
----------------------------------------------------------------------------

+ ئەو مشتەریە داوای ئەلکحول دەکا، تۆ بچۆ من بەڕۆژووم
- هەر باشە ڕەمەزانە، ئەی دوای ئەوە چی دەکەیت؟
+ دوای ئەوە بەڕۆژوو نیم خوا کەریمە
----------------------------------------------------------------------------

+ خۆت پێی بڵێ، بە زمانی بەڕۆژووەوە درۆ ناکەم
- هەر باشە ڕەمەزانە، درۆکانیش بە من بکە
----------------------------------------------------------------------------

No comments :