Friday, September 20, 2013

پرۆفیسۆر فەتاح فاڵ


لە لێدوانێکی تایبەتیدا، دکتۆری زانکۆ فەتاح فاڵ ئاکام و داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی شی کردەوە..

- بەڕێز دکتۆر فەتاح بۆچوونتان چۆنە بەرامبەر هەڵبژاردن..
+ پلەکانی یەکەم تا سێیەم دیارن، شەڕەکە بۆ چوارەمیە
- مەبەستت لە ئیسلام گەراکانە؟
+ من پێیان دەڵێم سێبەر، چونکە لە سێبەری ئیسلامان..
+ باشە دکتۆر فەتاح پێت وا نیە موفاجەئە ڕوو با وەکو جاری پێشوو؟
- نا، ئەمە لیستەیەکە، ئەگەر نیشانی بدەن،
+ لیستەی چیە؟

+ ئەو کاندیدانەی دەرئەچن و کورسی بەدەست دێنن...
- هی هەموو لیستەکانە؟
+ بەڵێ بەڵێ، ئەمەشیان ئەوانەی کە دەرناچن
+ باشە ئەمە ژمارەکەی زۆر لە پێشەوەیە..
- وایە، بەڵام ئەم کاندیدە کەس نایناسێت، بۆیە دەرناچێ
+ ئەی ئەمە کەسی مەسئولێکە چۆن دەرناچێ؟
+ کاکە ئەمە خزمی مەسئولە، بەس فەیسبووکی نیە، ئەی چۆن
- ئەی بۆ ئەم کاندیدەیان، خۆ ئەمە زۆر ناسراوە..
+ ئەمەیان ڕیکلامی زەعیفە، نە لە ئاوێنە، نە لە لڤین و ئەوانە ڕەسمی دانەناوە...
- دکتۆر کەواتە بێینە سەر حکومەت...
+ حکومەت ناگۆڕێ، ٤ بۆ ٥ وەزیر دەگۆڕێن، بەس با ئەمە لە بەرنامەیەکی ترا باس بکەین...
...

No comments :