Friday, November 29, 2013

پرۆژەی ژووری کۆنفرانسی ڤیدیۆی وەزارەتی گواستنەوەی ئێراق

لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هەواڵی دەستەی چاودێری و دەستپاکی زۆر بڵاوکراوەتەوە، کە چالاکانە بەسەر بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتا دەگەڕێن و ڕێگرن لە گەندەڵی. سەیر ئەوەیە لە بەشی تەندەر و پرۆژەکان بۆ دروست کردنی ژوورێک کە لە ڕێگەیەوە کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بگیرێت پرۆژەیەک ئاشکرا کراوە. لە داخوازی پرۆژەکەدا نووسراوە ئەبێت کۆمپانیای جێبەجێکەر وەکیلی کۆمپانیای سیسکۆ بێت.
لەوانەیە سیسکۆ بۆ هەر وڵاتێک تەنیا وەکیلێکی هەبێ، گریمان بۆ هەر شارە و وەکیلێکی هەیە، یا وەکو دوکاندارەکانی ئێراق هەر شارە و دە وەکیل، کەواتە تەنیا ئەو کۆمپانیایانەی ئەو تایبەتمەندییەی هەیە دەتوانن بچنە پێش، کە لە بنەڕەتدا بەستنەوەی پرۆژەکە بە تەکنۆلۆجیایەک و بە ئامێرێکەوە هەڵەیە. ئینجا سیسکۆ بێ یا بنتێک یا هەر مارکەیەکی تری بازرگانی.
ئافەرین بۆ (نزاهة) و مودیرعام.. کە نەزانینتان بەشێکە لە گەندەڵی.


بەڕاست بێ سیسکۆ ژووری کۆنفرانسی ڤیدیۆی دروست دەبێت؟؟


No comments :