Thursday, March 12, 2015

پێیان دەوترا زۆڵەکورد

جاران دەیانوت کوردێک لە موسەلەحەیەکی قوات خاصەدا هاوار دەکات: کوردم و ناتوێمەوە ناتوێمەوە ... دوای دەردەکەوێت لەسەر دزی گیراوە. خۆ هەر دەیکوژن ئیتر بۆ خۆڵ نەکاتە چاوی بەستەزمانەکانی بە هەموو دیمەنێکی هاوشێوە خەم دەخۆن و دەستی هانایان بۆ درێژ دەکەن؟؟.
ئەمڕۆ سەری مارەکە بڕاوە و خۆمان وڵاتی خۆمان دەبەینە ڕێ، لەبەرئەوە ئەو خەڵکانە بەشێوەی نوێ و کردەوەی نوێ دەبینرێن، بەعس نەما داعش هات، بۆیەی سەردیواریش بووە بە ناونیشانی سکایپ و بەیداخی فەیسبووک؛
 
  • لەسەر دیوارەکەی نووسیوتەی خوایە کوردستان بپارێزیت، کەچی ئەوەی لە دەستی هاتبێت بۆ وێرانکردن و دزی و تاڵانی کورد و کوردستان کردویەتی.
  • وێنەی عەرەب لە کوردستان بڵاودەکاتەوە، گوایە عەرەب کوردستانیان داگیر کرد، بەڵام شەریکایەتی و مقاوەلاتی هەر لەگەڵ ئەو عەرەبانەیە.
  • لای من و تۆ باسی داعش و خراپەکانیان دەکات، لەولاوە ئامێر و دەزگای پێوەندیکردنیان پی دەفرۆشێت.
  • دەم دەکاتەوە ئێران و توران بە ستەمکار و دژی کورد ناو دەبات، بەڵام خۆی لە بنەوە سیخوڕ و نۆکەریانە..
  • خۆی بە فریاد ڕەسی کورد دادەنێت و سنووری بڕیوە، نازانێت بووەتە بیرێک لە گەندەڵی و سەرشۆڕی.
  • قاچاخچی نەوت و سامانی میللەتە، باسی مەردایەتی و وانەی کوردایەتی بۆ خەڵک دەکا...

تۆش هیترت بینیوە دەزانم، لەم زۆڵە کوردانە زۆر زۆربوون..



 
 
  

No comments :