Tuesday, October 30, 2018

سەرچاوەکراوە



ئەگێڕنەوەو کابرایەکی خەڵکی کەنداو، بڕیار ئەدات هەموو ئەو کەرەستە و ئامرازانەی کە ڕۆژئاوا دروستی کردوون بەکاریان نەهێنێت و لایان ببات. کە دەڕوانێ سەعاتەکەی دەستی،
نیوەی جلەکانی بەری، ئوتۆمبێلەکەی، تەلەفۆن و ئامێرەکانی مەتبەخیان ...هتد هەمووی هی ڕۆژئاوان. تەنیا پەشتەماڵەکەی دەمێنێتەوە.

ئینجا جیهانی ئەمڕۆی نەرمەواڵەی کۆمپیوتەر، کە تەواوکەری ڕەقەواڵە و ئامرازەکانی ترە، سەرچاوەکراوەی لێ دەربکەیت چوارچێوەیەکی بەتاڵی دەمێنێتەوە.

(دوانامەیەکی وێب Web App) یاخود (ماڵپەڕ homepage)ێک دروست دەکەیت دەبینیت:
- (چێوەکار framework)ی (بووت ستراپ bootstrap)ـە، خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە
- کتێبخانەکانی (JQuery) بەکار دێنیت خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە
- ئامار و شیتەڵکاریی گووگل دادەنێیت، خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە
- ئامێری گەڕان و پێرستی گووگڵ بەکار دێنیت، خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە
- ئامرازی پەرەپێدانیش، زۆرینەی خۆڕایی و سەرچاوە کراوەن (eclipse, VS code و هیتر)..

هەر شتێکیشت لێ عاسی بوو بۆت نەکرا، نموونە و وانەکانی (W3) و نموونەکرداریەکانت لە بن دەستە، بێ لەوەی وێبگەی (Stackoverflow) وەکو دوکانەکەی کاک عارف، پرسیار نیە تیا وەڵامی نەدرابێتەوە خۆڕایی و کراوەیە...

لەبەرئەوە ئەگەر بروات بە سەرچاوە کراوە نیە، وەکو کابرای عەرەب خۆت و پەشتەماڵەکەت دانیشن و واز لەوانەش بهێنن کە خۆڕایی و سەرچاوە کراوەن.




No comments :