
ماوەیەک تێدەپەڕێت لە بەندیدا، هاوڕێکانی دێنە لای و پێی دەڵێن، وا هەموو بەندکراین و ئەگەر لەسەرمان نەدەن، چەندین ساڵیش
لێرە دەمێنینەوە، ئیتر کاتی هاتووە دەست بکەیت بە نووسینەوەی مێژووی خەبات و تێکۆشانمان، تۆ پێشەوامان بوویت و سەروبنی بزوتنەوەکەمان پێ دەزانیت، هەموو پشتیوانیت دەکەین و دەیشارینەوە تا ڕووناکی دەبینێت.
بەو شێوەیە، دەست پێ دەکات بە هۆنینەوەی مێژووی خەباتی خۆی و هاوڕێکانی، بە شاردنەوە و پارچە پەڕە، بەردەوام دەبێ، سێ ساڵێک تێپەڕ دەبێت دەیان پەڕەی نووسیوە. ڕۆژێک لە حەوشەی بەندیخانە دەنگەدەنگێک دێت، دوو بەندی دەستەویەخەن، ئەم لە نووسین بەردەوام دەبێ و هاوڕێکانی دەچن بزانن چیە.
پاشان دێنەوە، پرس دەکات: "چیبوو و خەتای کێ بوو؟!"، دوو هاوڕێی کە چوونە دەرەوە و لەو ڕووداوەیان کۆڵیەوە، دەکەونە قسە و هەر یەکە و بەشێوەیەک باسی ڕووداوەکە دەکەن، تا دەگاتە دەنگ بەرزکردنەوە لە یەکتر.. ئەویش هەڵدەستێت چی نووسیوە چەند ساڵە، کۆی دەکاتەوە و دەیانخاتە تەنەکەی خۆڵەکەوە. ئەڵێن نا ئەوە چیە بۆ وا دەکەیت؟
ئەڵێ: "ڕووداوێک نیوکاژێرە ڕوویداوە، هەردوکتان لە یەک کاتدا بینیوتانە، کەچی هەر یەکە و بەشێوەیەک باسی دەکا و خەتای کەسێکی تر دەگرێ، من مێژوویەک دەنووسمەوە چەند ساڵە تێپەڕیوە و چەندی تریش تێدەپەڕێ، ئیدی کێ بڕوای پێ دەکات و کێ بە ڕاستی دەزانێ، لەبەرئەوە بڕوام بە مێژوو نەما".
-------------------------------------------------
* ئەم بابەتە و کۆمەڵێک بابەتی ترم، کە پێش ٢٠٠٤ نووسراون، بەهۆی کۆچ بەرەو یونیکۆد لە لایەن گووگلەوە، لە دەستچوون و بوون بە هێما.. هەوڵ ئەدەم دیسان بیاننووسمەوە و لە فەوتان ڕزگاریان بکەم.
No comments :
Post a Comment