به‌شی یه‌كه‌م
پێشه‌كی ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆساوییه، مرۆڤ تووشی تا و هه‌ڵامه‌ت و بێزاری ده‌كات، گه‌نده‌ڵیش چه‌په‌ڵیی و كه‌مته‌رخه‌مییه له ئه‌نجامدانی كاره‌كاندا، ئه‌ویش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تاكه‌كه‌سیدا.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌نفلۆنزا ده‌گرن هه‌ڵگری ڤایرۆسێكن كه پاش سوڕی خۆی به‌رگری له‌ش و ده‌رمان نایهێڵێت و سستی ده‌كات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵیش ده‌كه‌ن سوڕێكیان هه‌یه پاش پێكانی ویسته‌كانیان كپ ده‌بن، هه‌ندێكیان له‌به‌ر لاچوونیان له‌كار و، هه‌ندێكیان له‌به‌ر په‌ستانی ده‌ره‌كی تر سوڕی گه‌نده‌ڵی ده‌گۆڕن بهسوڕێكی تر.
ئه‌مه‌یان چییهئهنفلۆنزا و گه‌نده‌ڵی به‌یه‌كه‌وه گرفتێكی تر پێكده‌هێنن بۆ مرۆڤ، گرفتی گیانی و ڕۆحی، هه‌م له‌شولار سست ده‌كات هه‌م دڵوده‌روون. كاریگه‌رییه‌كه‌شی ته‌نها له خودی ههڵگرهكهیا ناوه‌ستێته‌وه به‌ڵكو به‌هۆی بوونی جیاوازی ئابووری چینه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌م په‌تایه زۆر به‌خێرایی ده‌گوێزرێته‌وه و ته‌شه‌نه ده‌كات.
ئه‌م په‌تا بێچاره‌یه بووه به نه‌خۆشییه‌كی ترسناك و، سه‌رتاپای عێراقی فیدڕاڵی گرتۆته‌وه.
هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه
زۆر له ڕووناكبیران و ڕۆشنبیران پێیان وایه پاره و سامان سه‌ره‌كیترین هۆكاری گواستنه‌وه‌یه‌تی، هه‌ندێ له زانا ئایینییه‌كانیش هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كه‌می باوه‌ڕ و له‌خوا دووركه‌وتنه‌وه.
هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئه‌نفلۆنزای گه‌نده‌ڵی چاولێكه‌رییه حیزبه‌كان دایانهێناوه تاكوو زیاتر ده‌سه‌ڵات بسه‌پێنن، هه‌ندێك ڕه‌خنه‌گری خۆماڵیش ده‌ڵێن گرانیی و نایه‌كسانی مووچه هۆی سه‌ره‌كییه.
هه‌ندێكی تر پێی وایه ئه‌م نه‌خۆشییه كه‌شوهه‌وای تایبه‌تی ده‌وێت، تۆوه‌كه‌ی له خودی عێراقییه‌كاندا هه‌یه بۆیه وه‌ك قارچك بروسكه‌یه‌كی به‌سه بۆ هه‌ڵتۆقین و دروست بوون.
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م نه‌خۆشییه له وڵاتانی دراوسێدا هه‌یه و له‌وانه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئێمه. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش بۆ نموونه له سوریا به‌رتیل و ڕه‌شوه به‌شێوه‌یه‌كی دیار وه‌رده‌گیرێت و له‌ده‌زگا حكومییه‌كانیشدا به‌شتێكی ڕێپێدراو ناسراوه.
پیاو ماقولان ئه‌مه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه "دار كرمی له خۆی نه‌بێت هه‌زار ساڵ ده‌ژی".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی فیدڕاڵی گرتۆته‌وه و ته‌نها لهچینێكی كۆمه‌ڵدا مۆنگی نه‌خواردووه به‌ڵكو له‌ناو هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا هه‌یه .
ماویه‌تی...
2 comments :
نه‌ورۆزتان پڕ له نه‌رگس و لێواولێو بێ له تام...
نه‌ورۆزتان پڕ له نه‌رگس و لێواولێو بێ له تام...
Post a Comment