خۆشه‌ویستی دارسێو
له دێرزه‌ماندا .. دارسێوێكی به‌رز و پته‌و هه‌بوو، منداڵێكی ڕووگه‌ش و نازدار ڕۆژانه ده‌هات له ده‌وریا یاری و ڕاوڕاوكێی ده‌كرد، به لقه‌كانیا سه‌رده‌كه‌وت و له به‌ری داره‌كه‌ی ده‌خوارد، كه ماندو ده‌بوو له سێبه‌ره‌كه‌یدا ڕاده‌كشا و سه‌رخه‌وی ده‌شكاند. دارسێوه‌كه‌ی زۆر خۆش ده‌ویست، دارسێویش زۆر دڵشاد ده‌بوو به یاری كردن و خسنته‌پێكه‌نینی منداڵه‌كه..
ساڵ هاتوڕۆی منداڵ گه‌وره‌بوو، بوو به مێردمنداڵ، بوو به لاو، دووركه‌وته‌وه له باوه‌شی دارسێو و ئیدی یاری نه‌ده‌كرد له‌گه‌ڵیا، ڕۆژێك هاته لای دارسێو و زۆر دڵته‌نگانه چۆكی دادا له بن دارسێودا..
دارسێو: ئه‌وه بۆ خه‌م دایگرتوووی، وه‌ره یاری بكه له‌گه‌ڵمدا.
كوڕ: نا، خۆ من منداڵ نیم، ئێستا گه‌وره‌بووم و پێویستیم به كه‌ره‌سه‌ی یاریكردن هه‌یه، و پاره‌م ده‌وێت تا بیانكڕم.
دارسێو: به‌داخه‌وه، من پاره‌م نییه، به‌ڵام ده‌توانیت هه‌موو سێوه‌كانم ببه‌یت بیانفرۆشیت و به‌پاره‌كه‌ی كه‌ره‌سه و ئامێری یارییه‌كانتی پێ بكڕیت.
كوڕه‌كه به‌م قسه‌یه زۆر شادمان بوو، ده‌ستبه‌جێ به‌داره‌كه‌دا سه‌ركه‌وت و سێوه‌كانی لێكرده‌وه و به‌ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه دابه‌زی و ڕۆی..
ماوه‌یه‌ك ڕابوورد، كوڕه دیار نه‌بوو، دارسێو زۆرتامهزرۆ و هۆگریی دیده‌نی بوو.. پاش ماوه‌یه‌ك كوڕه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای دارسێو، به‌ڵام كوڕه گه‌وره و كه‌ڵه‌گه‌ت ببوو و ببووهپیاوێكی ته‌واو.. دارسێو له‌خۆشی بینینیدا گه‌شایه‌وه و خه‌مه‌كانی ڕه‌وینه‌وه.. ووتی:
دارسێو: وه‌ره یاری بكه له‌گه‌ڵمدا.
پیاو: نا، من گه‌وره‌م جارێكی تر به‌ده‌وری تۆدا یاری ناكه‌م. ئێستا من خێزاندارم و خاوه‌نی منداڵم.. پێویستیم به ماڵ و خانوی گه‌رم هه‌یه.. تۆ ئه‌توانی یارمه‌تیم بده‌یت ؟ دارسێو: به‌داخه‌وه، ئه‌بێت بمبوریت... من خانووم نییه تا پێتی بده‌م، به‌ڵام ئه‌توانی لق و چڵهكانم ببڕیته‌وه و خانوویه‌كی پێ دروست بكه‌یت..
پیاوه‌كه‌ش هه‌ستا به بڕینه‌وه و وردكردنی لقه‌كانی و به‌دڵخۆشییه‌وه دارسێوی به‌جێهێشت.. دارسێو زۆر شادمان بوو كه بینیی خواستی پیاوه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌دی.. ئیدی پیاوه ڕێی نه‌كه‌وته‌وه لای دارسێو و بزر بوو..
جارێكی تر دارسێو خه‌می دووری و دیارنه‌بوونی پیاوه‌كه دایگرت و خه‌مگین مایه‌وه.
ڕۆژێكی هاوین، خۆره‌تاو و گه‌رم، پیاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای دارسێو، هه‌ر كه له دووره‌وه ده‌ركه‌وت، دارسێو گه‌شكه‌ی خۆشی گرتی و ڕووی كرایه‌وه.. وتی
دارسێو: وه‌ره یاری بكه له‌گه‌ڵمدا..
پیاو: دارسێو گیان، من ماندووم و بهساڵداچووم، توانای یاری كردنم نه‌ماوه.. ئه‌مه‌وێت گه‌شتێك بكه‌م له‌رێی ئه‌م ئاوه‌وه.. تۆ ئه‌توانی كه‌شتییه‌كم بۆ ساز بده‌ی ؟ دارسێو: تۆ ئه‌توانی قهدهكهم ببڕیت و بكه‌یت به به‌له‌م، بۆ خۆت گه‌شته‌كه‌ت بكه‌یت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌خوازیت و بحه‌وێیته‌وه..
پیاوه‌كه‌ش به‌قسه‌ی كرد و له‌قه‌دی دارسێو، به‌له‌مێكی دروست كرد، چووه ناو ئاو‌و به‌ره‌و گه‌شته‌كه‌ی له‌نگه‌ری گرت..
ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌هاته‌وه. ڕۆژێ له ڕۆژان، پیاوه په‌یدابوو وه.. وه‌كو جاران دارسێو گه‌شبۆوه به‌دیده‌نی پیاوه‌كه، و پێی وت :
دارسێو: كوڕی شیرینم، هیچ نه‌ماوه بتده‌مێ، سێ‌و نییه تا پێشكه‌شتی بكه‌م و..
پیاو: نا، نا، ددانی سێ‌و هاڕینم نه‌ماوه، پیربووم.. دارسێو: هیچ قه‌دی به‌هێزم نییه به‌سه‌رما سه‌ركه‌ویت، وه لق و پۆپم پێوه‌نه‌ماوه له‌سه‌ریان دانیشیت..
پیاو: دارسێو گیان منیش لاوازم، ناتوانم هێچ كارێك بكه‌م.. دارسێو: به‌ڵام من هیچ شتێكم نه‌ماوه پێشكه‌شتی بكه‌م..!! ، (دارسێو به‌گریانه‌وه) ئه‌وه‌ی كه هه‌مه چه‌ند ڕه‌گێكی مردوو و سستن....
پیاو: دارسێوگیان، من هیچم ناوێت، ته‌نها شوێنێكی حه‌وانه‌وه‌م پێویسته و قاچه‌كانم ڕابكێشم و شانی تیا داده‌م. دارسێو: وه‌ره كوڕی شیرینم، پاڵ بده به ڕه‌گه پیرهكانمهوه و شانیان له‌سه‌ر دانێ، باشترین شوێنی حه‌وانه‌وه باوه‌شمه بۆ تۆی خۆشه‌ویست.. وه‌ره له‌گه‌ڵمدا ڕابكشێ و با هیلاكی گیانمان ده‌ربكه‌ین..
پیاوه‌كه‌ش سه‌ری ڕه‌زامه‌ندی له‌قاند و خۆی لێ درێژكرد.. دارسێو زۆر كامه‌ران بوو، خه‌نده‌و گریان له‌سه‌ر ڕووی تێكه‌ڵاو بوو، له‌خۆشیدا فرمێسكهكانیی شارده‌وه....
ئێستا بزانه ئه‌و داره دایك و باوكه و منداڵه‌كه‌ش تۆیت.. پێشینان ڕاستیان وتووه: منداڵ ئازاری هه‌یه و بێزاریی نییه !
لە ٢٤/١/٢٠٠٤ دا بڵاوکراوەتەوە.
No comments :
Post a Comment