پارە بدە مەلا لە مزگەوت دەردەکەیت
پارەیە لەسەر مرۆڤ، کە تەنانەت
کەسێکی وەکوو مەلا، کە ئەم دونیای کورت و بڕاوەیەی گۆڕیوەتەوە بەو دونیای نەمری و بێکۆتا، لە ئاستیا شل دەبێت و خۆی
ناگرێت.
من لە سیاسەت هیچ نازانم، بەس ئەوەی کە لە ئەیاد عەلاوی و تاقمەکەیم دەبیست لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و دواتر،
پێداگرتنیان بوو لەسەر ئێراقێکی یەکگرتوو، بەدەر لە دەست تێوەردانی ئێران، خەمخۆری لە دابەشکردنی داهات و
سامانی دەوڵەت، و نەهێشتنی گەندەڵی، دەیانوت بەشداری لە حکومەتا ناکەین ئەگەر ئاوها نەبێت، کە هاتیشە سەر
دابەشکردنی پۆست و وەزارەتەکان، دەرکەوت کە بیروباوەڕێکی فشەڵ ئەم لیستەی کۆکردبۆوە، لەسەر وەزیردانان
جیابوونەوەیان تێکەوت، لەسەر داخوازییەکانی کورد هەر تاقمێک لە لیستەکەدا شتێکی دەوت، ئەوانەش بخەرەوە لاوە، دوا
هەواڵیان ئەمەیە:
اور نيوز: "علاوي اشترط مساواة راتبه براتب المالكي للمشاركة في الحكومة، وتؤكد المصادر ان طالباني نجح في اقناع
علاوي بالجلوس مع المالكي برعاية ابراهيم الجعفري، بعد ان اشترط علاوي عدم الاجتماع بالمالكي في مكتبه، ومساواة
راتبه ومخصصاته وحمايته بذات ما يصرف لمكتب المالكي. (راتب المالكي والبالغة 350 ألف دولار سنويا).
فيما حدد مجموع حمايته بفوج من اللواء الرئاسي، الذي تشكل قوات البشمركة التابعة للطالباني "الاتحاد الوطني
الكردستاني" أغلب افراده، فيما تحدد حماية رئيس الوزراء بلواء تحت اسم لواء بغداد."
گومانم هەیە کە جاری داهاتوو مان نەگرێت لەسەر ئەوەی کە کورسییەکەی ئەبێت وەکوو ئەوەی مالیکی بێت.
وردە وردە دەردەکەوێت کە شەڕ لەسەر کورسی بەرز بۆ دەسەڵات و بڕیاردان نییە، بەڵکو کورسی بەرز واتە پارەی زۆر، خۆ
بمانەوێت یان نە ئێراق داگیرکراوە و بڕیار لای ئەمەریکییەکانە، پارە و مووچەش ئەوان دابەشی دەکەن، بەو بڕیارەی
هەفتەی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بێت، ئەمەریکا بۆی هەیە تاکو شەش مانگی تر وەکو برا گەورە ئاگای لە
پارەکانی ئێراق بێت و لە گیرفانی خۆیا دایبنێت، چونکە جگە لە چاوچنۆکەکانی ناو ئێراق خۆی، خاوەن قەرز و
هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاش بەتەمان کەوچک بدەن لەو سامانەی کە هاووڵاتی ئێراق خاوەنی نییە.
هەر ئەوە ماوە بەو برا عەرەبە ئێراقییانەم بڵێم دروشمی باق و بریقیش بە پارە و سامانی ئێراق خۆی هۆنراوەتەوە و
بەسەرمانا دابەشی دەکەن، ئەوانەی ئێراق لەم مەینەتی و نەهامەتییە ڕزگار دەکەن لەم خولەشدا نایاندۆزنەوە، کوردیش
بە تەنها کە پێوەرەکان تاکوو ئەمڕۆ بە پیاوچاکی گۆڕەپانی ئێراق (بێ لە هەرێمی کوردستان) دەریانخستوە، ناتوانێت تای
تەرازووەکە بەو شێوەیە سەنگین ڕابگرێت، تاکو ئەو نەوتەش بەخۆڕا بۆرییەکانمان پڕ دەکاتەوە و لەبن نەیەت، پارە
ئەدەین و عەلاویش لە ئێراقی عروبە دەردەکەین.
No comments :
Post a Comment