Tuesday, February 15, 2011

کەڵەکە تڕە



مامۆستایەک لە دێیەک وتار دەدات و ئامۆژگاریی خەڵک دەکا، دەڵێت ئەم زەویە وا و ئەمە وا، یەکێک دەپرسێت: "مامۆستا توخوا باسمان بۆ بکە زەوی چۆنە؟ چۆن ئیش دەکات". ئەویش  دەڵێت: "زەوی وەکو تۆپێکی  خڕە، لەسەر قۆچی گایەکی شێت (ئەو باران بەفر و تۆفانە دروست دەکات و ڕادەکات) ئەم گایەش خۆی لەسەر پشتی ماسییەکە وەکو حوت وایە و بەرز و نزم دەکات (وەرزەکان دروست دەکات)"، کابراش دەڵێت: "وەڵڵا مامۆستا بەقسەی تۆ بێت، ئەم تڕە کەڵەکە ڕۆژێک هەر دەڕوخێ."

ئەمە سیامەند بۆی گێڕامەوە، لە کاتێکدا کە باسی حکومەت و ئەم ڕووداوانەی دواییمان دەکرد.

3 comments :

مەلا said...

لەگەڵ ڕێزم،

كاك ئاراس ئەوە هەر مەلا بوون كە زانست و شیعر و نووسینی كوردییان پەرە پێدا و نەیانهێشت نەوەکانی دوای خۆیان بەو بێکەسییەوە لە وێژە و داهێنانی وێژەییدا هەست بە هەتیوی بكەن. مخابن كە شتێكی ئاوا لەسەر بڵاگی تۆ دەبینم!

ناشێت بەناو مەلاگەلی وەکوو بەختیار بە ماڵ لەسەر مەلا ئایینییەكان هەژمار بکەیت؟

ئەو كەڵەكەتڕەتە کای قەشەکان و پاپی ڕۆم بۆی بگەڕێ كاتێك کە یەکەم جار کاتژمێریان بینی، دەیانوت وش، لایبە، جنۆكەی تێدایە. ئە کاتژمێرەی موسڵمانان بەدیاری بۆیان بردبوو!

بەڵام داخەكەم، زەمانەکەی بێوەفایە، گڵۆڵەی موسڵمان کەوتۆتە لێزی و كەس خاسێتی نایەژی.

arasn said...

سڵاو.
دیارە لێرەدا نیەت لە لێدانی مەلا و باسی مەلا نییە، بە هەڵە لە بەسەرهاتەکە مەگە بەڕێزم، وەکو نووسیومە باسەکە لەسەر حکومەتی هەرێم بوو کە وەکو ئەو کەڵەکە تڕەیە وایە مەلا باسای کردوە.

arasn said...

مەلاش نەبوو مامۆستا بوو.