جاران دەیانوت کوردێک لە موسەلەحەیەکی قوات خاصەدا هاوار دەکات: کوردم و ناتوێمەوە ناتوێمەوە ... دوای دەردەکەوێت لەسەر دزی گیراوە. خۆ هەر دەیکوژن ئیتر بۆ خۆڵ نەکاتە چاوی بەستەزمانەکانی بە هەموو دیمەنێکی هاوشێوە خەم دەخۆن و دەستی هانایان بۆ درێژ دەکەن؟؟.
ئەمڕۆ سەری مارەکە بڕاوە و خۆمان وڵاتی خۆمان دەبەینە ڕێ، لەبەرئەوە ئەو خەڵکانە بەشێوەی نوێ و کردەوەی نوێ دەبینرێن، بەعس نەما داعش هات، بۆیەی سەردیواریش بووە بە ناونیشانی سکایپ و بەیداخی فەیسبووک؛- لەسەر دیوارەکەی نووسیوتەی خوایە کوردستان بپارێزیت، کەچی ئەوەی لە دەستی هاتبێت بۆ وێرانکردن و دزی و تاڵانی کورد و کوردستان کردویەتی.
- وێنەی عەرەب لە کوردستان بڵاودەکاتەوە، گوایە عەرەب کوردستانیان داگیر کرد، بەڵام شەریکایەتی و مقاوەلاتی هەر لەگەڵ ئەو عەرەبانەیە.
- لای من و تۆ باسی داعش و خراپەکانیان دەکات، لەولاوە ئامێر و دەزگای پێوەندیکردنیان پی دەفرۆشێت.
- دەم دەکاتەوە ئێران و توران بە ستەمکار و دژی کورد ناو دەبات، بەڵام خۆی لە بنەوە سیخوڕ و نۆکەریانە..
- خۆی بە فریاد ڕەسی کورد دادەنێت و سنووری بڕیوە، نازانێت بووەتە بیرێک لە گەندەڵی و سەرشۆڕی.
- قاچاخچی نەوت و سامانی میللەتە، باسی مەردایەتی و وانەی کوردایەتی بۆ خەڵک دەکا...
تۆش هیترت بینیوە دەزانم، لەم زۆڵە کوردانە زۆر زۆربوون..
No comments :
Post a Comment