Friday, September 30, 2016

پەیامی وێنە - ٢


وێنە:
 ڕووکاری بەرنامەی قورئان، لەسەر ئامێری مۆبایل.
ڕووکارێکی سادە و جوان، هێمای ئەستێرە بۆ دڵخوازکردن بەکار هێنراوە، بەڵام لای هەموو کەس ڕوون نیە تاکو بەکاری نەبەیت. هێمای دانانی لێدوان هەیە کە تاکو تاقی نەکەیتەوە نازانی لە کویا و بۆچی باشە.
ئەوانە وەکو بەکارهێنان فێربوونی ئاسانە چونکە بە گەڕانەوە، تەنیا ٥ کردارێکت هەیە.

لە هەمووی گرنگتر، ئەمە نە وەرگێڕانە بە تەواوی وە نە لێکدانەوەیە. کردن بە کوردی واتە دەقەکە وەکو خۆی بنووسرێت، لێکدانەوەش بێ بەڵگە و ڕوونکردنەوە نابێت.
شیتەڵکردن:
وەرگێرانی قورئان دەبێت لە لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئایەتەکان جیا بکرێتەوە. قورئان وەکو دەقی تر نیە کە بە سەلیقەی وەرگێڕ دابڕێژرێت، بەڵکو دەبێت تەواوی دەقەکە بێ کەم و زیا  وەبگێڕرێت. بۆ نموونە لەو وێنەیەوە:
بەش بەش دابەزیوە لە ئایەتەکەدا باس نەکراوە. ئەگەریش ئەوە لێکدانەوە بێت دەبوو وەکو خوارەوە لە کەوانەدا جیا بکرێتەوە لە دەقی قورئانەکە. بەڵگە یان پشتڕاستکردنەوەی لێکدانەوەش پێویستە.
لە بری
{قورئان، لە لایەن زاتێکەوە بەش بەش دابەزیوە، کە زەوی دروست کردوە و ئاسمانە بڵندەکانی بەدی هێناوە.}
دەبێت
{دابەزێنراوە لە لایەن ئەو زاتەی زەوی و ئاسمانە بڵندەکانی دروست کردوە}

 بنووسرێت. ئەوە وەرگێڕانی دەقە. هەموو ئەو شتانەی تر زیادەن.

 پوختە:
بەرنامەیەکی سادە، کوردیەکی تا ڕادەیەک ڕێکوپێک، هاوکات کەموکورتی لە ڕوونکردنەوە و ناسینی کردارەکاندا هەیە. وە ناوەڕۆکی نووسینەکانیش دوورت دەخاتەوە لە مەبەست. دەبوو یان وەرگێڕان بێ یان لێکدانەوە و شیکردنەوە.

تاکو وێنە و شیتەڵکارییەکی تر
---------------------------------------------------------------
* پەیامی وێنە زنجیرە بابەتێک دەبن، کە بە پێی کات و بوونی پەیامێکی تایبەتی لە وێنەیەکدا دەیانووسم و بڵاویان دەکەمەوە. مەبەست لێی گەیاندنی شارەزایی خۆمە لە ڕێی شیتەڵکردن و لێدوانەوە، هاوکات کردنەوەی گفتوگۆی کراوەیە بۆ پەخشکردنی زانست بە زمانی کوردی. بۆئەوەی هەموو سوودمەندبین لە شارەزایی یەکتر، وێنەکان دەکەینە نێوانەبەستێک.