Wednesday, February 15, 2017

پەیامی وێنە ٣ - یونیکۆدە حەیاتەکە


زۆربەمان لەسەر کاڵا و لەناو نووسراوی بانگهێشتە بازرگانیەکان هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمانی دەبینین، ئینجا هەندێکی مایەی پێکەنین لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە دڵتەنگیە لەم دەمەدا کە هەموو ئامراز و کەرەستەیەکت لەبەر دەست بێ و هەڵەی چاپ و نووسین لەسەر وێنە و تەختی بازرگانی ببینیت.


سەیرە کە گرنگی بە زمان و شێوەی نووسینەکان و دەرکەوتنیان نادرێت، لە کاتێکدا ئەو کاڵا و فرۆشانە بەردەوام وەکو نوێنەری تۆ و کاڵاکانت لای خەڵکن.


تاکو وێنە و شیتەڵکارییەکی تر
---------------------------------------------------------------
پەیامی وێنە زنجیرە بابەتێک دەبن، کە بە پێی کات و بوونی پەیامێکی تایبەتی لە وێنەیەکدا دەیانووسم و بڵاویان دەکەمەوە. مەبەست لێی گەیاندنی شارەزایی خۆمە لە ڕێی شیتەڵکردن و لێدوانەوە، هاوکات کردنەوەی گفتوگۆی کراوەیە بۆ پەخشکردنی زانست بە زمانی کوردی. بۆئەوەی هەموو سوودمەندبین لە شارەزایی یەکتر، وێنەکان دەکەینە نێوانەبەستێک.