Saturday, March 25, 2017

بەڕاست (دۆت نێت .Net) چیە؟


تەکنۆلۆجیا بەردەوام لە پێشکەوتندایە، ئەوە شتێکی نوێ نیە، مایکرۆسۆفتیش بەردەوام لە داهێنان و گۆڕینی بەرهەمەکانیدایە، ئەمەش سەر سوڕهێنەر نیە، خۆ ئەگەر هەر بەرهەمێکی پینەی نەوێ، بۆخۆی ئەیمرێنێ و دانەیەکی نوێی دەخاتە شوێن.
مایکرۆسۆفت بۆ (دۆت نێت .Net) یەکجار وا نەبوو، بەڵکو لە تەکنیکێکی شێواوەوە گۆڕی بە ژێرخانێک بۆ سیستەمەکانی. پار هەنگاوی نا کە بیکاتە سەرچاوە کراوە، هاوکات وەشانی بۆ لینوکس و هاوشێوەکانی ڕاگەیاند.
ئەگەر لەسەرچاوە و ئاکاری (دۆت نێت .Net) بگەڕێی لە ئینتەرنێتدا، وەکو خۆڵ باس و ڕاپۆرتی لەسەر دەدۆزیتەوە، بەڵام ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا لەم ڕۆژانە، وتارێکی نوێی (سکۆت هانسلمان Scot Hanselman) کارمەندی مایکرۆسۆفت بوو، کە لەسەر بلۆگەکەی خۆی بڵاوی کردوەتەوە.

سکۆت لەم پەیامەیدا هەوڵی داوە لە هەوادارانی (دۆت نێت .Net) بگەیەنێت لە کوێ و کامە تەکنیکی نوێیە و چی پێویستە بیزانی. هاوکات بەستەری دوایین گۆڕین و ئاکارەکانی (دۆت نێت .Net)ی هۆنیوەتەوە و دایناون. شایەنی باسە کە بوترێت، باس و خواستی ئەم تەکنۆلۆجیایە هەر لە پسپۆڕانی مایکرۆسۆفت خۆیانەوە ببیستیت باشترە، کەسیش وەکو ئەوان لە توانست و برەودانی ئاگادار نین.

هیوادارم بەرنامەداڕێژ و کۆمپیوتەرناسانی کوردیش سوود لەم بابەتەی وەربگرن و بە دروستی لە (دۆت نێت .Net)  و تواناکانی بگەن.