Saturday, June 10, 2017

پۆدکاستی چاوگ: زنجیرەی هەژدە ١٨ - ئەنتەرنێتی شتەکان


ئینتەرنێتی شتەکان IoT ڕایەڵەی ئامێر و سانسۆرەکانە، کە توانای ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاریان هەیە لە نێوانیاندا و لەگەڵ ویستگە و شوێنی تایبەتی کە مامەڵە لەگەڵ ئەو داتایانەدا دەکەن و وەڵامیان ئەدەنەوە. وەکو نمووونەی ساردکەرەوە.


ساردکەرەوەیەک کە زیرەکیەکی دەستکردی هەبێت و لە ڕێگەی ڕایەڵەوە پێداویستی نووسراوی هەفتانەی ناو ساردکەوەکە دابین بکات.

لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی چاوگدا، کاک جەواد لە باسەکەیدا بە تێر و تەسەلی ڕووە کۆمەڵەیەتی و زانستیەکەی شی دەکاتەوە.

بۆ خەڵکی ئاسایی هێڵنجاندنی ئەو داتا و زانیاریانە دەبێت بگەنە بەرانبەر بێ ون بوون و دەستکاریی گرنگە، بۆ کۆمپانیاکانیش کە داتاکان کۆ دەکەنەوە و ڕاژەیەکت پێ دەبەخشن، بەڕێوەبردن و کردنیان بە کەرەستەی پارەپەیداکردن گرنگە. لەم ڕایەڵەیەوە کە هەورەکانی تیا بەکار دەبرێت، زۆرینەی کارەکان خۆکارانە و ئامێر بۆ ئامێر دەبێت.

زنجیرەی هەژدە ١٨ -

هاوکات کۆمەڵێک هەواڵی نوێ لە بواری تەکنۆلۆجیا و فیلم خراوەتە بەرباس.

No comments :