Tuesday, May 01, 2018

سەرەتایەک بۆ فێربوونی زمانی جاڤا


لەم ڕۆژانەدا بڕیارمدا بەشی هەواڵ لە زکورد چاک بکەم. لە بەشی بابەتەکاندا، بابەتێکی خۆمم بینی کە حەوت ساڵە نووسراوە و نیوەناچڵە و بڵاونەکراوەتەوە. ئەویش بابەتی (فێربوونی بەرنامەداڕشتن بە زمانی جاڤا)بوو.
تەنیا ناوەڕۆک و پێشەکیەکی کورت نووسرابوو و هیچی تر. کەمێک بە بابەت و بڵاوکراوەکاندا چوومەوە لەسەر زکورد، بڕیارمدا پێش هەواڵەکان ئەو بابەتە تا کۆتایی بنووسمەوە. ئەگەریش ڕاو خواستی لەسەر بێ لە پۆدکاستی چاوگ بیکەینە بەرنامە و زنجیرە کە جاروبار لەسەری بدوێین و وەڵامی پرسی فێرخوازان بدەینەوە.

ساڵی پار بابەتێکم نووسی لەسەر تەمەنی زمانی جاڤا، کە هەندێک پێناس و ڕوونکردنەوەم کۆکردبووەوە، ئەوانە و هیترم لێکدا ئەم بابەتەی لێ دەرچوو، کە هیوام وایە شوێنی خۆی بگرێت، ئەزانم زۆر بەڕێزی تریش لەسەری دواون و پێشم کەوتوون. بۆچوون و تەگیبری ئێوەیش دڵشادم دەکەن.






No comments :