Sunday, May 13, 2018

دایکە


ئێستا ئەزانم چوار وەرزە
گەڵاکەت بۆ ئاوەدان و سەوزە
تۆ لەسەر سنگی فراوانی دایکم
ئاو دەمژی بە بێ مزە


ئیرەیت پێ دەبەم گەڵا، هەموو ساتێ بۆنی دایکم دەکەیت
باوەشت بە دڵیا کردوە و سۆزەکانی بۆ خۆت دەبەیت
خۆزگە..
پەنجەکانم، وەکو ڕەگەکانی تۆ
دەست لە ملانی باڵایان دەکرد
سەرم، لەسەر ڕانی دانا با و گوێم لە قسەکانی دەگرت



* ورتەورتێک لەگەڵ ئەو گەڵا سەوزانەی لەسەر گۆڕی دایکمن.

No comments :