Friday, February 21, 2025

ڕۆژی زمانی دایک


ئەمڕۆ، ڕۆژی نێودەوڵەتیی زمانی دایکە، کە بیرمان دەخاتەوە پاراستن و پەرەپێدانی زمانەکان چەندە گرنگن. 

زمانێکی بەهێز ناسنامە و کەلەپووری کەلتووری پەیوەندیدار بەپێز دەکات. گرنگە خۆمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناو ڕاگەیاندنەکان بە دروستی بنووسین، ڕێنووسێکی بێهەڵە بەکار بهێنین و تەختەکلیلی یونیکۆد و گشتگیرمان هەبێ، بۆ ئەوەی خۆشی و ڕوونیی زمانەکە بپارێزن. هەڵە لە نووسینەوەی دەقەکاندا بە دیجیتاڵ زمانەکەمان لاواز دەکات، بەتایبەتی کە ژیریی دەستکرد هەموو دەقەکانمان دەکاتە سەرچاوەی خاوی وەڵام و شیتەڵکارییەکان. 

هەموو کەسێک دەبێت بەرپرسیارێتی وەربگرێت بۆ بەکارھێنانی زمانی دایکی بە دروستی، بەتایبەتی لە ناوەندە فەرھەنگییەکان و خوێندنگەکاندا.

تۆش لایخۆتەوە ئەرکی خاوێن نووسین و ئاخاوتنی منداڵەکانت بە کوردی بێ هەڵە لە ئەستۆ بنێ. لە سەرەتاوە گرنگی بە ڕێنووس و ڕێزمان بدە و هەڵەت بینی زوو ڕاستی بکەرەوە.