Monday, August 08, 2005
Wednesday, August 03, 2005
حیجز
حیجز
له خوارووی كوردستان به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی كورد و عه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه چه‌ندین وشه‌ی عه‌ره‌بی خزاوه‌ته سه‌ر لێوی خه‌ڵكی كورد و به‌رده‌وام به‌كارده‌برێن به شێوه‌یه‌ك كه كه‌م كه‌س وشه‌كه به كوردی ده‌زانێت.. میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانیش هه‌میشه پشتیوان بوون بۆ درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی ئه‌م وشه عه‌ره‌بیانه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی.
ئه‌مڕۆكه من باس له وشه‌ی حیجز ده‌كه‌م، شوكور له بری فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دووانمان هه‌یه و، خه‌ڵكی پێویسته پێشتر جێگا حیجز بكات.. له پڕوپاگه‌نده و بڵاوكراوه‌كاندا وشه‌ی "حیجز" زۆر به‌كار ده‌برێت، دیاره كورد یان وشه‌ی به‌رامبه‌ری نییه، یان په‌یامنێر و ڕیكلامه‌چییه‌كان نه‌یانبیستووه. له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فه‌رهه‌نگی IT دا زانستپه‌روه‌رانی كورد باسێكی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه هاته كایه‌وه، كه سه‌ره‌نجام به‌ڕێز كاك "دیاكۆ كوردستانی " وشه‌ی (پێشپارێز)ـی پێشنیاركرد له‌بری "حیجز". پێشپارێز وشه‌یه‌كی لێكدراوه و واتای ته‌واوی وشه‌ی "حجز"ـی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت. پێش به‌واتای هه‌نگاوه‌كه‌یه كه پێش ڕووداوه‌كه ده‌كه‌وێ، پێشتر جێگاگه گیراوه، ئینجا گه‌شته‌كه ئه‌نجام ده‌درێ.. پارێزیش به واتای پارێزگاری كردن، پاراستنی جێگاكه.
Tuesday, September 07, 2004
چاوه‌ڕوانی
ژوانێكی دانابوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا، وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو جارێكی ٥ خولهك پێش ژوان گه‌یشته جێ. هاوڕێكه‌ی دواكه‌وت ئه‌میش پیشی ده‌خوارده‌وه و، بیری له چاوه‌ڕوانی ده‌كرده‌وه. له‌م ساتانه‌دا شوفێرێك خه‌ریك بوو ئوتۆمبێله‌كه‌ی بخاته شوێنێكی به‌تاڵه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌م دا..
Tuesday, June 15, 2004
چیرۆک
له‌م ڕۆژانه‌دا كه‌ناڵێكی كوردی، له به‌رنامه‌ی مناڵاندا، كۆمه‌ڵێك منداڵی باخچه‌ی ساوایانی هێنا بوو، یه‌كێكیان ئه‌م چیرۆكه‌ی گێڕایه‌وه:
" ڕۆژێك مناڵێك داوا له باوكی ده‌كات بۆیه‌ی بۆ بكڕێت، باوكی كه ده‌چێت بۆ بازار له بیری ده‌چێت، ئێواره منداڵه‌كه توڕه ئه‌بێت، باوكی ئه‌ڵێ به‌یانی بۆت ئه‌كڕم، ئیتر به‌یانییه‌كه‌ی تر باوكی بۆی ده‌كڕێت".
Thursday, May 27, 2004
پێداویستی دایکی داهێنانە
هه‌موو كرده‌وه‌ی زانای فه‌ڕه‌نسی "لویس پاسكال"ـمان له بیره، كاتێك چاوی به باوكی كه‌وت ماندو بووه به‌ده‌ست ژماردنه‌وه، هات ئامرازێكی ژمێركاری دروست كرد، تاكوو باوكی له‌و دڵگرانی و ماندوبوونه ڕزگار بكات و، كاره‌كه‌ی ئاسان بكات..
Monday, May 24, 2004
كێ ڕاسته
+ مامه گیان ئه‌مجاره، بۆچوونه‌كانتم هیچ به دڵ نه‌بوون...
- بۆ، خۆ خراپم نه‌وتووه ؟!
+ من و هه‌موو لیژنه‌ی گه‌ڕه‌ك و ئاماده‌بووه‌كانی تریش، چاوه‌ڕوان بووین، قسه‌ی تۆ بڕیای كۆتایی بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانكراو، تۆ پشتگیری ئه‌و منداڵانه‌ت كرد...
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)
