ژن: ئەو جەریدەیەی پشتەوە ڕاکێشە و دایخە با خواردنەکەی بکەمە سەر..
پیاو بێ سێ و دوو دەیکات، و ژنە دوو قاپی بەدەستەوە دەبێت دایان دەنێت.. پیاو بەدەم کەچک لێیانەوە هەواڵێکی ناو ڕۆژنامەکە دەخوێنێتەوە...
پیاو: هاهاهای.. کچێ تەماشا هاهاهای ... وەڵا گریانم دێ بەحاڵمان...
ژن: چییە پیاوەکە، چیت خوێندەوە..
پیاو: ئەم هەواڵە ئەگەر ڕاست بێ..
ژن: ئێ، دە واز لە خواردنەکە بێنە جارێ، ...
پیاو: کچێ باسی پارە ئەکا، ئەڵێ ٤ ملیار دۆلاری حکومەت کەس نازانێ چی بەسەرهاتووە، ئینجا ئەڵێ بیست ملیۆن دراوە بە چاککردنی ڕێگایەک خۆی دوو ملیۆنی بەس بووە...
ژن: مردوی بێ ئەقڵیت مرێ، خەریکە خواردنەکە لەبینت دەگیرێ، جا ئەوە هەواڵە، ڕۆژی سەدی وا لە تەلەفیزیۆنا ئەڵێ و کەس خاوەنی نییە..



