Sunday, April 01, 2018
بیرە تەکنیکیەکانم
بەهاری ٢٠١٨
بەهۆی
کۆچی دوایی
(
ستیڤن هاوکینگ
)ـەوە، هەموو کوونەڕەشەکانی گەردوون داگیرسان.
فەرەنسا بەتەمایە گووگڵ و ئەپڵ
بداتە دادگا لە پاریس، چونکە بازرگانی خراپ پیادە دەکەن لەو وڵاتە. حەمە وتی: "لێرە بوایە ئێستا مەنسولەکان شەریکیان بوون".
زیاتر بخوێنەرەوە
Sunday, March 18, 2018
بڕیار لە کاتی خۆیدا
دەفرێک بهێنە، نیوەی پڕ بکە لە ئاوی سارد، بۆقێک بخەرە ناو دەفرەکەوە و بیخە سەر ئاگر.
لەگەڵ گەرمبوونی ئاوەکەدا بۆقەکە هەوڵ ئەدات بەگۆڕینی پلەی گەرمی لەشی ئارام بمێنێتەوە. ئاوەکە هێدی هێدی گەرم دەبێ و بۆقەکەش مت بووە و هیچ ناکا.
[١]
زیاتر بخوێنەرەوە
Friday, November 03, 2017
پۆدکاستی چاوگ: زنجیرەی 32 - ناسینەوەی سپام، ئەنتی ڤایرۆس
لێرەوە گوێ بیست
ی زنجیرەی ٣٢هەمینی پۆدکاستی چاوگ ببن.
- ناسینەوەی سپام، ئەنتی ڤایرۆس، ژێرنوسکردن، پەلاماری بێتەل و بۆتەکان
- بەشی هەواڵ و بەدواداچونی زانستی و وەڵامی گوێگران
Wednesday, November 01, 2017
ئەنجومەنی ڕیفڕاندۆم
لە ڕشتەی مرواریدا، دەگێڕێتەوە مەلاکان لە مزگەوت دەیانەوێ کۆببنەوە، مجەورەکە دەنێرن بە شوێن وتارخوێنەکەیان بێت بۆ کۆبوونەوە (اجتماع)، مجەور ڕا دەکات، بە پەلە، کە دەگاتە لای مەلای وتارخوێن دەڵێ، خێرا بانگت دەکەن لە مزگەوت بۆ (جیماع)، ئەویش لێی دووپات دەکاتەوە چی، مجەور دەڵێ (جیماع)،
زیاتر بخوێنەرەوە
Saturday, June 10, 2017
پۆدکاستی چاوگ: زنجیرەی هەژدە ١٨ - ئەنتەرنێتی شتەکان
ئینتەرنێتی شتەکان IoT ڕایەڵەی ئامێر و سانسۆرەکانە، کە توانای ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاریان هەیە لە نێوانیاندا و لەگەڵ ویستگە و شوێنی تایبەتی کە مامەڵە لەگەڵ ئەو داتایانەدا دەکەن و وەڵامیان ئەدەنەوە. وەکو نمووونەی ساردکەرەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
Tuesday, May 23, 2017
جاڤا بوو بە ٢٢ ساڵ
زمانی جاڤا
ئەمڕۆ ٢٣ی مایسی ٢٠١٧ بوو بە ٢٢ ساڵ. لەوەیە لە سنووری خۆی دەرنەچم، ئەگەر بڵێم باشترین زمان لە زمانە ئاستبەرزەکانی بەرنامەداڕشتن، جاڤا بێت.
چووستی کارکردنی بەرنامەکانی، پارێزراوی کۆد و تەنخوازییەکەی و بڵاوکردنەوە ئامرازی پەرەپێدانەکەی بە خۆڕایی، کارای گرنگبوون بۆ ڕاکێشانی سەرنجی پەرەپێدەران و کۆمپانیاو دامەزراوەکانی تەکنۆلۆجیای زانیاری. بەهۆی ئەوەی ڕێزمانەکەی لە C, و++C ەوە بنچیەنەی گرتبوو فێربوونیشی هێندە گران نەبوو.
زیاتر بخوێنەرەوە
Newer Posts
Older Posts
Home
Subscribe to:
Posts ( Atom )