Friday, October 14, 2005

فه‌رهه‌نگی كوردی هاوواتا



"فه‌رهه‌نگی هه‌رمان" یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رهه‌نگه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ كتێبخانه‌ی فه‌رهه‌نگسازی كوردیدا جێی خۆی كردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ڕێز عه‌لی نانه‌وازاده‌ دانه‌رێتی و ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌.
وه‌لێ داخه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ كوردییه‌ هاوواتایه‌ په‌ی بۆ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ بردووه‌، كه‌چی له‌ كورتكراوه‌ و وشه‌كاندا، زمانی عه‌ره‌بی زۆر به‌كار هاتووه‌ !، نازانم

به‌ڕێزیان وشه‌یان ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌ بۆ لازم، متعدی..هتد یان ئه‌وانه‌ش هاوواتان بۆ وشه‌ی كوردی !

ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی موكریانی دانراوه‌ بۆ داگرتن.
Post a Comment