Showing posts with label مێژوو. Show all posts
Showing posts with label مێژوو. Show all posts

Friday, January 26, 2024

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (Homo Deus) - کورتەیەک لەچیرۆکی سبەینێ (نووسەر یۆڤاڵ نوح حەراری)


 بیهێنە بەرچاوت جیهانێک کە منداڵان بتوانن چاوەڕێی 150 ساڵەی لەدایک بوونیان بکەن، مایکرۆچیپێک لە مێشکدا هەستی خۆشی دروست بکات و فەیسبووکیش لە هاوسەرەکەت باشترت بناسێت. پاشان بیهێنە بەرچاوت کە خەڵکێکی زۆر بێفەڕ و بێسوود لە ژیاندان لە ژیانێکی گریمانەییدا کات بەسەر دەبەن، دامەزراوە دیموکراسیەکان هەڵوەشاونەتەوە و دەستەیەکی نموونەیی لە سەرانسەری جیهاندا نەخشەی جیهان دەکێشێت[١]

Thursday, June 14, 2018

لە حەوت بە یەک خراپترە؟


ساڵی ٢٠١٤، جامی جیهانی تۆپی پێ لە بەڕازیل بوو، بەڕازیل تاکە وڵاتە کە هەموو خولێک لەم پاڵەوانێتیەدا بەشداری کردووە، پێنج جاریش یەکەم بووە. هەمووش دەزانین بەڕازیل بە تیمێکی بەهێزەوە دێتە مەیدان، ئەوجا ئەگەر پاڵەوانێتیەکەش لە ماڵی خۆیدا بێ، ئەوا بێگومان پلەی یەکەمی مسۆگەرە. بەڵام بەدەر لە چاوەڕوانیەکان و لە یاری نیوەی کۆتاییدا بەڕازیل، بە حەوت گۆڵ بەرانبەر ئەڵمانیا دۆڕا.

Wednesday, April 18, 2018

هەڵپەرکێ

ماوەیەکی کورتە ماڵی وەستا سەعیدی پۆلیس هاتوونەتە گەڕەکەکەمان، لە هەر هەفتەیەکدا دوو تا سێ جار ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ دەکەن لە ماڵەکەیا، ئەم هەڵوێستە خەلکی گەڕەکی سەرسام کردووە، بەتایبەتی چونکە لەکاتی شایی و هەڵپەڕکێکەیاندا دەرگای ماڵ دادەخەن، باس و خواستی ئەم هەڵپەڕکێیە لای کەس ئاشکرا نیە. ئەگەرچی لە هاتنی ئەم ماڵە بۆ گەڕەک، پێشوازییەکی باشیان لێکراوە.

Tuesday, July 05, 2016

گەلی عێراق


وێنەکە وەرگیراوە، جەژنە پیرۆزەیە
بە بۆنەی کۆتایی مانگی ڕەمەزانەوە
 
دەگێڕنەوە عبدالسلام عارف، لە بەردەم جمال عبدالناصر دەبێ، لە قاهیرە، ئەویش پرسیاری لێ دەکات:
جەمال: قەبارەی شیوعییەکان چەندە لە عێراقدا؟
عەبدولسەلام: هەشت ملیۆن شیوعی

Sunday, January 20, 2013

لە پەندەکانی پیرەمێرد

٢٦ی ئاب - ١٩٤٨

کارشوناس گەڕا لە شوێنی دانا
لە شوێنی نەزان هات دانای دانا
ئەو دەمەی پیاویان لە دار ئەتاشی
ئیشیان نە ئەدا بە کەسی ناشی
دارتاشێ لەناو کاروانێکا بوو
بۆ سنعەتی خۆی بۆ لادێ ئەچوو
جەردە هات لە ڕێ کاروانی ڕوت کرد
لە خوا نەترسێ تەشوێی ئەوی برد

Wednesday, March 23, 2011

پەندی پیرەمێرد


پێشکەش بەوانەی لە بەردەرکی سەرا داوای مافی میللەت دەکەن!

لە پەندەکانی پیرەمێرد
 ئەوانەی کەوا کاریان بە دەستە
هاتن لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە
ئەگەر هەردوولا بۆ خەڵک خێرخوا بن
هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن
بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر
درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر
فەرموودەی نەبی بۆمان حوجەتە
کە ئیختیلافی ئوممەت زەحمەتە
بەڵام غەرەضی شەخصی کەوتە ناو
ڕەحمەت، زەحمەتە، دراومان دۆڕاو
من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول
بەردەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول
مەترەلۆزی بە خەنجەر شکاند
ئازاییەکی شێرانەی نواند
ئەو کەسەی خۆیان بۆدا بە مردن
ئەو بە دەستی خۆی کەلەپچەی کردن
شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە
ئیستەیش گریانم وا لە قوڕگایە
کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نوسراوە
من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست دەکەوێ

ڕۆژنامەی ژین ژ. ٩٠٧ - ٢٦ی شوباتی ١٩٤٨ - پیرەمێرد

Wednesday, October 08, 2003

بڕوام بە مێژوو نیە


ماوەیەک تێدەپەڕێت لە بەندیدا، هاوڕێکانی دێنە لای و پێی دەڵێن، وا هەموو بەندکراین و ئەگەر لەسەرمان نەدەن، چەندین ساڵیش
لێرە دەمێنینەوە، ئیتر کاتی هاتووە دەست بکەیت بە نووسینەوەی مێژووی خەبات و تێکۆشانمان، تۆ پێشەوامان بوویت و سەروبنی بزوتنەوەکەمان پێ دەزانیت، هەموو پشتیوانیت دەکەین و دەیشارینەوە تا ڕووناکی دەبینێت.