Friday, January 26, 2024

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی (Homo Deus) - کورتەیەک لەچیرۆکی سبەینێ (نووسەر یۆڤاڵ نوح حەراری)


 بیهێنە بەرچاوت جیهانێک کە منداڵان بتوانن چاوەڕێی 150 ساڵەی لەدایک بوونیان بکەن، مایکرۆچیپێک لە مێشکدا هەستی خۆشی دروست بکات و فەیسبووکیش لە هاوسەرەکەت باشترت بناسێت. پاشان بیهێنە بەرچاوت کە خەڵکێکی زۆر بێفەڕ و بێسوود لە ژیاندان لە ژیانێکی گریمانەییدا کات بەسەر دەبەن، دامەزراوە دیموکراسیەکان هەڵوەشاونەتەوە و دەستەیەکی نموونەیی لە سەرانسەری جیهاندا نەخشەی جیهان دەکێشێت[١]


یوڤاڵ نوح حەراری[٢] بوێرانە سەیری داهاتوویەکی نزیک دەکات و بە سەرنجەکانی ڕەسمی دەکات. ئەم کتێبە بۆ هەموو ئەوانە شیاوە کە تامەزرۆی پێشبینی گۆڕینەکان دەکەن لە داهاتوودا، بۆ ئەوانەی ئارەزوو دەکەن جیهان لە ڕوویەکی ترەوە ببینن.

لەم کتێبەدا، نووسەر پێمان دەڵێت یەکەمجارە لە مێژوودا، چیتر زۆرینەی خەڵک خەمی ئەوەیان نەبێت کە چۆن لە برسێتی و نەخۆشی و شەڕ ڕزگاریان دەبێت. بگرە زۆرتر خەڵکی بەهۆی قەڵەوی و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵەوە دەمرن وەک لە بەدخۆراکی و نەخۆشییە بەربڵاوە ڤایرۆساوییەکان. ئەگەری مردن بەهۆی شەڕ یان تاوانەوە – جگە لە چەند شتێک – بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دابەزیووە. ئەم چیرۆکە سەرکەوتنە بێ وێنەیە وا لە خەڵک دەکات هەوڵی ئامانجی نوێ بدەن: نەمریی، بەختەوەریی و بوون بە خوا لەسەر زەوی.

"ئابوورییەک کە لەسەر بنەمای گەشەی هەمیشەیی دامەزراوە، پێویستی بە پڕۆژەی بێ سنوور هەیە - وەکو بەدواداچوون بۆ نەمری، بەختەوەری و خودایی"

زۆر کەس ترسیان هەیە لە جیهانێکی ئاوادا بێ بایەخ بن و سوودیان نەبێ. بەڵام پێشبینییەکان سەرکەوتوو نابن ئەگەر چاوەڕوانکراوەکە لە قۆناغێکدا بێتە دی، بەڵکو ئەمانە یارمەتیمان دەدەن بۆ بڕیاردانی باشتر لەمڕۆدا. لێکۆڵینەوەی ئێمە بۆ مێژوو بۆ ئەوە نیە کە خەیاڵکردنی داهاتوو بکەین، بەڵکو بۆ کێشانی داهاتووە و گۆڕینیەتی لە بنەڕەتەوە (لە سفرەوە).

یوڤاڵ نوح حەراری

مرۆڤ لەو کاتەوەی شۆڕشی مەعریفی دەست پێکردووە (٧٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر)، جێپەنجەی خۆی لەسەر زەوی داناوە. لەو نێوانەشدا، ئەو ئاژەڵەکانی بە قەبارەیەکی گەورە ماڵی کردووە: ئەمڕۆ تەنها نزیکەی ٢٠٠ هەزار گورگی کێوی هەیە، بەڵام ٤٠٠ ملیۆن سەگ لە جیهاندا بوونی هەیە. مرۆڤ لە بەرگی ڕاوچی و کۆکەرەوەدا هێشتا پێیان وابوو کە خۆیان و ئاژەڵەکان لەسەر زەوی بە مەرجی یەکسان پێکەوە دەژین. بەڵام لە درێژەی شۆڕشی کشتوکاڵیدا، مرۆڤایەتی خۆی لەگەڵ خواوەندی تازە داهێنراوەکاندا بینییەوە و گەیشتە ڕێککەوتنێکی تر؛ هێندەی مرۆڤەکان ڕێساکانی خواوەندەکان پەیڕەو بکەن، خوداوەندەکان بەهێندەی ئەوە بەرهەمی زەوییان بۆ زیاد دەکرد و مافی ئەوەیان پێدەبەخشی کە ژیانی غەیرە مرۆڤایەتیش بقۆزنەوە.

"ئایا دەسەڵات پێش مافە؟ ئایا ژیانی مرۆڤ بەنرخترە لە ژیانی بەراز تەنها لەبەر ئەوەی کۆی مرۆڤەکان بەهێزترە لە کۆبەندی بەراز؟"


لەگەڵ شۆڕشی زانستی ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ئەم پەیمانە لەیەک کەوت. ئەمڕۆ مرۆڤ لە بەرامبەر هیچ خودایەکدا لێپرسینەوە ناکات؛ خۆی بووەتە خوایەک لەسەر زەوی. لە لووتبەرزییەکەیدا، پێی وایە کە ڕاست دەکات کاتێک دەبێتە هۆی ئازار بۆ ئاژەڵان، ئەو دەڵێت جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان ئاژەڵ و مرۆڤدا هەیە. بەداخەوە هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆش لەسەر ئەمە نییە. خاڵی وەرچەرخان لەوەیە ڕۆح بێ کە کراوە بە شتێکی ئەفوسوناوی (Mythos) هەم مرۆڤ و هەم ئاژەڵ هۆشیارییان هەیە - هەرچەندە هێشتا کەم دەزانین کە چۆن بە وردی ملیارەها لێدانی(النبضات) کارەبایی لە مێشکدا هەستی بابەتیی توڕەیی دروست دەکەن.

"ئەگەر ئەندازیاری بۆماوەیی و ژیریی دەستکرد بگاتە توانای تەواوی خۆیان، ئەوا لیبرالیزم و دیموکراسی و بازاڕە ئازادەکان دەتوانن وەکو بەردەچەرخ و کاسێتی مۆسیقا و ئیسلام و کۆمۆنیزم بەسەر دەچن."

ئەمڕۆ سیستەمەکە لە قەیراندایە و بە نائارامی گەشە دەکات. پەیمانی شەیتانیی مۆدێرن دەسەڵاتی زیاتری بە خەڵک بەخشیوە بە مرۆڤەکان، هاوکات وایکردووە مرۆڤ وابەستەی گەشەی ئابووری بێسنوور بن. چونکە تەنها گەشەکردن گەرەنتی ئەو دۆخە ئاسوودەیە و بردنەوە مسۆگەر دەکات کە هەموومان پێی ڕاهاتووین؛ ئەگەر کەسێک زۆری هەبێت، ئەوا کەسێکی تر زیاتری دەستدەکەوێت. بۆ پاراستنی ئەم زەبروزەنگە بەبێ ئەوەی بگەینە سنووری ئیکۆلۆژی هەسارەی زەوی، هەر دوو ساڵ جارێک پێویستمان بە موعجیزەیەکی تەکنۆلۆجی نوێ دەبێت.


تۆ من لە کوێی ئەم هاوکێشەیەین؟

پایەیەکی سەرەکی لیبرالیزم، باوەڕبوونە بە ئیرادەی ئازاد. ئازادیی مانا بە ژیانی مرۆڤ دەبەخشێت. بەداخەوە زانستی ژیان ئیرادەی ئازادیی نەدۆزیوەتەوە، بەڵکو تەنها جینەکان و دەمارەکان و هۆرمۆنەکان و کاردانەوەی زنجیرەیی زۆری (ڕووداوە بایۆکیمیاییەکانی biochemical events) دۆزیوەتەوە. 

ئەم پرۆسەیە یان هەڕەمەکییە یان دیاریکراوە یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی - بەڵام ئازاد نییە. ئەمڕۆەک تەنانەت هەستە ئاڵۆزەکانی وەک خۆشەویستی یان توڕەیی دەتوانرێت بە شێوەیەکی (دەستکرد artificially) دروست بکرێن بە بەکارهێنانی هاندانی ئەلیکترۆنی ئامانجدار بۆ مێشک (stimulation of the brain). خودیش لەمە جیا نابێتەوە و  (وەهمێکە Illusion). بڕیارەکانمان هەمیشە دەرئەنجامی چەندین دەنگ و نموونەی ناکۆکن کە دواتر مانا بە ڕووداوە ڕاستەقینەکان و فانتازیا بێماناکان دەبەخشن. نموونەی ئەمەش مەیلی (پەرچەکردارانە reflexively) قوربانیدانی ئەو سەربازانەی لە شەڕدا کوژراون بە مانادار ڕابگەیەنین - تەنانەت کاتێک هەموو ڕاستییەکان دژی ئەوە قسەش دەکەن.

"لە ڕاستیدا ژیانی زۆربەی خەڵک تەنها لە تۆڕی ئەو چیرۆکانەدا مانای هەیە کە بۆ یەکتری دەگێڕنەوە."

زۆر کەس پێیان وایە زانستی مۆدێرن هەژموونی چیرۆکنووسانی نەهێشتووە. بەڵام ئەوە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی تەواو هەڵە لە ئایینەوە دامەزراوە. ئایین پاساوێکی سەروو مرۆیی بە یاسا و نۆرمەکانی ژیان بە مرۆڤ دەبەخشێت. ئەمەش ئایینی جوولەکە یان مەسیحی و هەروەها کۆمۆنیزم یان سۆسیالیزمی نەتەوەیی دەگرێتەوە. مرۆڤی مۆدێرن هەر کە تێگەیشت کە جیهان پلانێکی گەردوونی پەیڕەو ناکات بەڵکو ئاژاوەیەکی تەواو پێک دەهێنێ، ئەوا دەستبەرداری مانای پەیڕەویی خودایی دەبێ و لە بەرامبەردا بەسەپاندنی هێز، دەسەڵات بەسەرئاژاوەگێڕیدا بەدەست دەهێنێت.

لەسەر هۆمۆی هۆشداری (Almighty Homo sapiens) دەڵێت: لە پای شۆڕشی مرۆڤدۆستی مۆدێرن، ئینسان جێگای خودای گرتەوە. لەمەودوا مرۆڤ بە ویستی خۆی بڕیار ئەدات کە چی باشە یان خراپە، چی جوانە یان ناشیرین. دەسەڵاتی کۆتایی ئیرادەی ئازاد و هەستی مرۆڤە؛ بۆیە کردەوەیەک بەدڕەوشتییە ئەگەر کەسێکی تر بەهۆیەوە ناچار بێت ئازار بچێژێت. هونەر ئەوەیە کە خەڵک پێیان وایە هونەرە، وە ئەوەی بەکاربەر دەیەوێت دەفرۆشرێت. سەرەنجام زانستە ئەزموونییەکان بەرپرسیاربوون لە سەلماندنی ڕاستییەکان و لە پرسی ڕەوشتدا، مرۆڤ دەبێت ڕاوێژ بە ئەزموون و هەستەکانی خۆی بکا.


چەند خاڵێک هەن لەم کتێبەدا دەکرێت بەهەند وەربگیرێن و لەم چەند دێڕەدا کورتیان دەکەمەوە:

١. مرۆڤ کە تا ڕادەیەکی زۆر بەسەر برسێتی و نەخۆشی و شەڕدا زاڵ بووە، ئێستا هەوڵی نەمری و بەختەوەری و خودایی دەدات.

٢. لە سەرەتای شۆڕشی مەعریفی ٧٠ هەزار ساڵ لەمەوبەرەوە، مرۆڤ بەردەوام دەسەڵاتی خۆی فراوانتر کردووە.

٣. نە ڕۆح و نە هۆشیاری جیاوازی ناکات لە ئاژەڵەکانی تر، بەڵکو توانای ڕێکخستن و هاوکاریکردنی نەرم و نیان.

٤. چیرۆکی فانتازیا دەربارەی خوداوەندەکان، نەتەوەکان یان دروستبوونی پارەی کاغەز لای مرۆڤەکان ڕێکخستنی ژیانی مسۆگەر کرد.

٥. شۆڕشی مرۆڤدۆستی، مرۆڤی گەیاندە لوتکەی دەسەڵاتی ئەخلاقی.

٦. بەڵام (هیومانیزمی لیبراڵ liberal humanism) لەگەڵ باوەڕبوون بە ئیرادەی ئازاد وەستاوە و دەکەوێت.

٧. زانایان هێشتا نەیانتوانیوە خودێکی سەربەخۆ بدۆزنەوە. بۆ ئەوان هەموو زیندەوەران (ئەلگۆریسم Algorithm)ن و ژیان بریتییە لە کۆمپیوتەر.

٨. ئەلگۆریسمەکانی (نائۆرگانیک) لە کۆتاییدا دەتوانن بە تەواوی جێگەی ئەلگۆریسمەکانی مرۆڤ بگرنەوە.

٩. دەبێت بگەینە بەرزتر و بەرزتر بۆ ئەوەی قوربانی بدەین بە خودای گەشەی هەمیشەیی - و لە پرۆسەکەدا خۆمان هەڵدەوەشێنینەوە.

١٠. لە کۆتاییدا، دەبێت ئەمڕۆ بڕیار بدەین کە ئایا بەڕاستی سبەی ئەمەمان دەوێت یان نا.


ژێدەرەکان

[١] کتێبی (Homo Deus) - کورتەیەک لەچیرۆکی سبەینێ (نووسەر یوڤاڵ نوح حەراری)، لە ساڵی ٢٠١٧ لە دووتوێی ٥٧٦ لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

[٢] نووسەر: یوڤاڵ نوح حەراری، مامۆستای مێژووە لە زانکۆی هێبرو لە ئیسرائیل. چەندین کتێب و بڵاوکراوەی هەیە لەسەر هزری مرۆڤی سەردەم و ئاکارەکانی لە ڕابردوو و داهاتوودا. خوێندنەوەی بۆ زۆر لە بابەتە مێژووییەکان و ڕووداوە هەنووکەییەکان هەیە و زۆربەی کردوون بەنووسراو و یان بە دەنگ و بڵاوی کردوونەتەوە.