دوو هەفتەیەک دەبێت زانستپەروەران لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا، کە بۆ ئەنجامدانی کاری فەرهەنگی ئایتی تەرخان کراوە، سەرقاڵی بە کوردی کردنی ناوی هێما و نیشانەکانی کۆمپیوتەرە، لەو هێمایانەش هێمای @ و # کە کاتێکی زۆر گفتوگۆی لەسەرکرا و پاشان بڕیاردرا لەسەریان. بەرامبەر @ ئالوول و، بەرامبەر # پەیژە
.
زۆر هێما سەلیقەی زمان و بەکاربردنی جێی بۆ دەکاتەوە لە ناو زماندا، ئەمڕۆکەیش ئەم دوو هێما زۆر بەکاردەبرێت بەتایبەت لە نێو چینی گەنجاندا، بوونی هێمای # لەسەر ئامێری تەلەفۆن و مۆبایل هۆکارێک بوو کە پەیژە دابنرێت، هاوکات خودی نیشانەکانیش هێمان بۆ ئەم ناوانە، کە دەڵێی ئالوول یاخود پەیژە هێمایەک لە مێشک‌دا بەرامبەری دێتەوە کە زۆر لەم هێمایانە دەچن...
4 comments :
ba rasti nawnaniki gwana ,mn berm lekrdawa ka waea # am hemaya zor la paeja dachet wa berokae nawnani @ ka alola awa zor chaktra chonka pete(a) ea ba loli afaren u dastan xoshbet mn lamawla aw dastawajana bakar denm harbjen bo gali kurd.
chapkik rez.
وه‌ڵا من ده‌ڵێم دوو وشه‌ی زۆرجوانن و له‌جێگای خۆیانن، ده‌ستیان خۆش بێت، منێس كاتی خۆی ووشه‌یه‌كم دانا بۆ ئه‌و به‌شه‌رانه‌ی كه له ئه‌ستێره‌یه‌كی تره‌وه دێنه سه‌ر زه‌وی چونكه پێویستم پێی بوو بۆ نوسراوێك، ناچار ناو نان ؛ ئه‌ستێره‌هاتوو ماناس Extra terrestre.
سوپاس بۆ لێدوانه‌كانتان كاك سه‌ردا، كاك ئالان.
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێ.
زمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رده‌وا پێویستی به گۆڕانكاریی و زیادكردن هه‌یه، تاكوو بتوانێت شان به‌شانی پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كان بڕوا، ئه‌و زمانه‌ی وه‌ستاو نه‌گۆڕه ده‌مرێت و نامێنێت.
mn alem zor aebe bo to
Post a Comment