لەوەیە لکاندنی ژیریی دەستکرد بە داهاتووی زۆر لە تەکنۆلۆجیاکان دروست نەبێ، بەڵام گومانی تیا نییە کە لەبواری سەربازی، چاودێری و یەکلاکردنەوە لەگەڵ نەیارەکان ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت.
ڕاستییەکان
- سیخوڕی لەسەرمان دەکرێت لەڕێی مۆبایل و تەلەفۆنە هۆشمەندەکانەوە.
- وێنە و تایبەتییەکانمان دەبرێن، ئیدی بۆ پاراستنی نیشتمان یان بۆ دەستکەوتی ماڵی زۆرتر و بازاڕدۆزی.
- هەردەم دەزانن ئێمە لە کوێین، لە ڕێی gps و سیمکارتی هێڵی تەلەفۆنەکەمانەوە.
- هەردەم دەزانن لەگەڵ کێداین، باسی چی دەکەین و لە کوێ کەباب دەخۆین.
- ئەوان حەزەکانیشمان دەزانن و یادەوەرییەکانیشمان بۆ هەڵدەگرن.
ئەمڕۆ
ئەو ئامێرەی دەستمان بەرنامەکراوە کە کۆمەڵێک وشەی زەق و دیار بکرێنە مەبەسەت و بپاڵێورێن، وەکو هێرش، کوشتن، فیشەک، تەقینەوە ...هتد، ئەمانە زۆرجار دەبنە پێناس و جیاکەرەوە و بڕیاردان کە ئێمە چۆن پۆلێن بکرێین و لە چ ئاستێکدا ژیان دەگوزەرێنین.
داهاتووی نزیک
وەکو ئامێری پەیجەر و والکی تۆلکی و ئامێرەکانی تر، باروودیش دەخرێتە کۆمپیوتەر و تەلەفۆنە هۆشمەندەکان و ئامادە باش دەکرێن.
داهاتوو
ژیریی دەستکرد پشتبەست بە داتاکانی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراون، بڕیاری لەناوبردنمان ئەدات و ئامێرەکە لەکاتێکدا دەتەقێنێتەوە کە مێشکمان بکا بە ئاو و ساردمان بکاتەوە.