لە زۆر کەسم بیستووە کە دەڵێن ئایینی خوا ئیسلامە و ئایینەکانی تریت جولەکە و مەسیح وەرناگیرێت، چونکە خوا لە قورئاندا پێم دەڵێت:
إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ
لە ڕاستیدا ئەمە هەڵە تێگەیشتنە لە پەیامی خوا و لێکدانەوەیەکی چەوتە بۆ ئایین. چونکە خوای پەروەردگار لە قورئاندا چەندین جار دڵنیامان دەکاتەوە کە هەموو پێغەمبەران یەک ئایینیان بە خەڵکی گەیاندوە، ئەویش یەکتاپەرستی بووە و تەسلیم بوون بووە بە خوای تاک و تەنیا. پەروەردگار ئایینەکەی بە ئیسلام ناو دەبات و ئەوانەی کە بڕوای پێ دەهێنن بە موسوڵمان.
ئیسلام لە زمانی عەرەبیدا، بە مانای گوێڕایەڵێ تەواوی فەرمایشتەکانی خوایە (الخضوع لإرادة الله). هەر شتێک لە دەرەوەی ویستەکانی خوا بێ، وەکو بت پەرستی، پەرستنی دار و بەرد و مانگا و هتد یان دروستکردنی شتێک بەناوی ئایین، ئەوا پەسەند نییە.
پێغەمبەران، کە هەندێکیان لە قورئاندا ناویان هاتووە، ئیسلام بوون، لە سەرووهەموویانەوە ئیبراهیم، عیسی وموسا کە ئەمڕۆکە شوێنکەوتووانیان ئایینەکەیان کردووە بەشتێکی دیکە. خۆ پێغمەبەر عیسی، دروودی خوای لێ بێت، هەر لە ژیاندا بوو کە پێیان دەووت کوڕی خوا.
بەداخەوە زۆر لە لێکدانەوە و شیکردنەوەی مانای ئایەتەکان بە ئاڕاستەیەکی چەوت براوە، زۆرکەس لێکدانەوەی مێشک و بیرکردنەوەی تێکەڵی بڕواهێنان بەخوای تاک و تەنیا و ڕووداوە مێژووییەکان کردووە، کە دەماودەم چەندین سەدەیە باس دەکرێن و چەند جۆرێکی لە گێڕانەوەکان لەسەر دروست کراوە، ڕاستی تیا ون بووە. ئەوەی ون نابێ لەهەموویاندا یەکتا پەرستیە، کە هەموو پێغەمبەران دووپاتیان کردووەتەوە. تەنانەت خوا لە چەند ئایەتێکدا باسی دەکات، لێخۆشبوون لەوانەش ناکات کە هاوەڵی بۆ دروست دەکەن:
إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿١١٦﴾ - سورة النساء
إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿١١٦﴾ - سورة النساء
نموونەی هەندێک لە ئایەتەکانی قورئان کە باس لە ئیسلامبوونی پێغەمبەران و برواداران دەکات، سەلماندنی ئەو ڕاستیەیە کە تەنیا یەک ئایین لای پەروەردگارەوە بۆ پێغەمبەرانی هاتووە، ئەویش ئیسلامەتی بووە.
رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿١٢٨﴾ - سورة البقرة
وَوَصَّىٰ بِهَا إِبْرَاهِيمُ بَنِيهِ وَيَعْقُوبُ يَا بَنِيَّ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ لَكُمُ الدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿١٣٢﴾ - سورة البقرة
أَمْ كُنتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِن بَعْدِي قَالُوا نَعْبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَٰهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٣﴾ - سورة البقرة
قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿١٣٦﴾- سورة البقرة
فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ ۖ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ﴿٥٢﴾ - سورة آل عمران
أَفَغَيْرَ دِينِ اللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ﴿٨٣﴾ - سورة آل عمران
قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٤٤﴾ - سورة النمل