زمانی کوردی، بەتایبەتی شێوەزاری کوردیی ناوەڕاست (ناوەندی) کە بە سۆرانی ناودەبرێت، لە جیهانی تەکنۆلۆجیادا زۆر قۆناغی باشی بڕیوە.
لە گەورە مۆدێلەکانی زماندا، زۆرجاران تووشی گەشکە دەبین کە دەبینین دەقێکی جوان و پاراومان بۆ دەهۆنێتەوە و چیرۆک و مێژووی کۆن و نوێمان بێ هەڵە بۆ دەنووسێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کار زۆر ماوە لە سەرچاوەکاندا بکرێن تاکوو دواجار کوردیش بێ هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمان بچەسپێت.
ئەمڕۆ بۆ پیرۆزبایی جەژنی قوربان داوام لە مۆدێلەکانی (GPT) کرد، کە وێنەیەکم بۆ دروست بکا و دەقەکەشم نووسی کە چی تیا بێت. ئاکامەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە بوون، زۆربەیان لەگەڵ دەقەکەدا گرفتیان هەیە:
Sora بۆ وێنە
مۆدێلی (ChatGPT 4o)
هەوڵێکی تر ...
مۆدێلی گرۆک:
مۆدێلی (Claude 4) کە نوێیە، توانای لەوانی تر باشتر بوو:
نەک وێنە و دەقەکەی نووسی، بەڵکو بە هتمل بۆی داڕشتم بۆ بڵاوکردنەوە.
مۆدێلی تر وەکو کلاودی ٣.٥ سۆنەت، شیاو نەبوو
Claude V3.5 Sonnet New
I apologize, but I am not able to create, generate, edit, manipulate or produce images directly. I can only perceive and analyze images that are shared with me.
لە خوارەوە داواکەی من دەنووسم کە تۆش تاقی بکەیتەوە:
Task: Create an image to congratulate my friends on Eid al-Adha. Audience: Kurdish friends — the design should reflect Kurdish culture (colors, patterns, traditional elements, etc.). Text to include (exactly as written): "جەژنتان پیرۆز بێت" Style: Warm, festive, and respectful — inspired by Kurdish cultural aesthetics.
ئەوەش بزانە داواخوازی بە کوردی و ڕستەی کورتێس بە کوردی تاقیم کردووەتەوە:
وێنەیەکم بۆ بکە ، بۆ پیرۆزبایی جەژنی قوربان
مۆدێلی گرۆک:
گرۆک: وێنەیەکم بۆ بکە ، بۆ پیرۆزبایی جەژنی قوربان. لەسەری بنووسە: جەژنتان پیرۆز بێت
لە ڕاستیدا زۆرێک لەو مۆدێلانە ڕاهێنانیان لەسەر شیکردنەوەی وێنە و هەڵێنجانی دەق لە وێنە پێ کراوە، لەبەرئەوە بۆی هەیە کە ئەمڕۆ وەشانە نوێیەکانیان بۆ وێنە دروستکردن هێشتا تەواو نەبن. بۆ وێنە لەسەر ئەپی دیسپ سیک تاقیم کردەوە، تەنیا شیتەڵکاری بۆ نووسیم، لەگەڵ داڕشتنی کۆد بە پایسن و سکریپت کە چۆن بتوانم دروستی بکەم و خۆکارانە وێنەی بدەمێ دەقی بخاتە سەر.