Showing posts with label ورتەورت. Show all posts
Showing posts with label ورتەورت. Show all posts

Monday, December 05, 2011

ژووری عەمەلیات

ژووری عەمەلیات
زۆرکات کە ئەو برگەیەم گوێ لێ دەبێت، تەمسیلی هەڵەی دکتۆرم دێتەوە یاد، خۆ ناوەکەش لە بنەڕەتدا بەو مەبەستە کوردێنراوە. ژووری عەمەلیات وەک شاریعی کوردی وایە، ئەمیان کوردی پیا تێپەڕ دەبێت و ئەویان کورد تیا کۆ دەبنەوە بۆ عەمەلیات. لە خەستەخانە یا لە مەقەڕی حیزب و حوکومەتدا، عەمەلیاتەکان ئەوەڵ و ئاخیر هەر جەستەی مرۆڤەکان دەگرێتەوە، بۆ نموونە وەزیری پێشمەرگە ژووری عەمەلیاتی هەیە، لەوێوە فەرمانەکانی ئاراستە دەکات و هەواڵە گەرماوگەرمەکان تاوتوێ دەکا، یا لیژنەی بەدواداچوون ژووری عەمەلیات بۆ ڕێوشوێنی لێکۆڵینەوە دادەنێن و قەراری کۆتایی تیا بەیان دەکا. ژووری عەمەلیاتی دادوەریشمان هەیە، لێپرسینەوە لە خەڵکی بێ پەنا و یاساشکێنی تیا دەکرێ.

Tuesday, September 20, 2011

دیکۆمێنت

دیکۆمێنت و یاساکانی پەرلەمان
(یاسای ڕۆژنامەگەری)

من زمانزان نیم، زۆربەی نووسینەکانیشم هەڵەی ڕێزمانییان تێدایە، ئەگەرچی هەوڵی زۆر دەدەم لەسەر ئەو ڕێنوێنییانەی کاک دیاکۆ هاشمی[١] بڕۆم. لەوەیە من زۆر بنووسم، بەڵام نووسین پیشەی من نییە، هەمیشە گلەیی لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسانیش دەکەم[٢]، کە ئەوان پیشەیانە ڕۆژانە دەخوێننەوە و دەنووسن، کەچی هەڵەی زمانەوانی زۆر زۆر لە دەقەکانیاندا بەدی دەکرێت.
دیارە بنووس و چاودێرانی زمانەوانی لە پەرلەمانی کوردستانیش لەو بازنەی هەڵە کردنە بە دوور نەبوون، ئێمە گەر لە وانەکانی زمانی کوردیدا هەڵەمان هەبێ[٣] و ڕاست نەکرێنەوە، کێ گوێ ئەداتە ڕێزمانی ڕێسا و یاساکانی پەرلەمان؟، کە لەوانەیە خودی ئەو کەسانەی یاساکە دەیان گرێتەوە، چاویان پێ نەکەوتبێ. نموونەی ئەو هەڵانەش زۆرن، تەماشای یاساکانی پەرلەمان بکە و هەڵەدۆزیان بکە، من لەوانە یاسای ڕۆژنامەگەریم تەماشا کرد، تا بزانم کە شتێکم نووسی دەبێ ئاگاداری چی بم.
لەم یاسایەدا، وشەی "بە پێی" بە ٣ شێوە تیا نووسراوە: (بەپێی، بە پێی، بەپێ ی)[٤]، ئینجا وشەی بەڵگەنامە (دۆکیومێنت document)ی ئینگلیزی کورداندوە بە دیکۆمێنت، هەر هیچ نەبوایە با دۆکیومێنتەکە بێت، خۆ نە سەلیقەی زمانی کوردی کردویە بە دیکۆ... و نە لاتینیش وا دەخوێنرێتەوە. جگە لەوە، سەیرم پێ دێ، کە وشەی کوردی بە وشەی بیانی بەهێز دەکەن؛

Thursday, August 25, 2011

منیش هەم



مرۆڤ ناتوانێ ئاراستەی با بگۆڕێ، بەڵام دەتوانێ چارۆکەکەی بەشێوەیەک هەڵکا کە بە ئامانجی خۆی بگەیەنێت.

ژیانی پێغەمبەران پڕە لە وانە و ڕێنوێنی بۆ ئێمەی دوای ئەوان، هەر بۆیە پەروەردگار لە قورئاندا چیرۆکی ڕووداوەکانی ژیانیانمان بە درێژی بۆ دەگێڕێتەوە[١]. ئەوانەی ڕەزامەندی خواشیان ویستوە، گوێڕایەڵ بوون و ژیانی پێشینەکان بوون بە پەند بۆیان، ڕێبازی ئەوانیان کردوە بە ئامۆژگا[٢]. یەکێ لەو پێغەمبەرانەی کە پەروەردگار چیرۆکی ژیانیمان بۆ باس دەکات و بە باشترین چیرۆک ناوی دەبات[٣]، چیرۆکی پێغەمبەر (یوسف)ە، سڵاوی خوای لێ بێت. کاتێک بێ تاوانی یوسف ئاشکرا دەبێت و پاشای میسر پێی دەڵێ: "ئەمڕۆ ئیتر بەڕاستی تۆ لای ئێمە خاوەنی پلە و جێگەی متمانە و باوەڕی"[٤]، پاشان یوسفیش لە وەڵامیدا دەڵێ:" پێم باشە بمکەیت بە لێپرسراو بەسەر گەنجینەکان و سامانی سەر زەوی ئەم وڵاتە. لەخۆم ڕادەبینم کە شت بپارێزم و زاناشم کە چۆن دەیپارێزم."[٥]

Thursday, June 30, 2011

ئاو و ئاگر


ئاگر کڵپەی سەند و هەموو وشکانی گڕ تێبەردا، کاتێک ئاو هات زیندەوەران ڕزگار بکات و ئاگر بکوژێنێتەوە، ئاگر هاواری کرد:

"هۆ خەڵکینە ئاگادارن ئاو دەیەوێت بتانخنکێنێت، هۆ خەڵکینە ئاو هاتووە زەوی باووباپیرانتان لێ بستێنێت!."
ئاو گوێی نەدا و بە هانای سووتاوانەوە  بوو، ساردی دەکردنەوە پێی دەوتن:"دڵنیا بن ئێوە هەبن، ئەم خاک و نیشتمانەش بۆ ئێوە دەمێنێت، من لە باوەشتان دەنێم تا دەتوانم، من وشک بم نابێ ئێوە بسوتێنرێن."

Wednesday, May 18, 2011

بەراورد


ژن: ئەو جەریدەیەی پشتەوە ڕاکێشە و دایخە با خواردنەکەی بکەمە سەر..
پیاو بێ سێ و دوو دەیکات، و ژنە دوو قاپی بەدەستەوە دەبێت دایان دەنێت.. پیاو بەدەم کەچک لێیانەوە هەواڵێکی ناو ڕۆژنامەکە دەخوێنێتەوە...
پیاو: هاهاهای.. کچێ تەماشا هاهاهای ... وەڵا گریانم دێ بەحاڵمان...
ژن: چییە پیاوەکە، چیت خوێندەوە..
پیاو: ئەم هەواڵە ئەگەر ڕاست بێ..
ژن: ئێ، دە واز لە خواردنەکە بێنە جارێ، ...
پیاو: کچێ باسی پارە ئەکا، ئەڵێ ٤ ملیار دۆلاری حکومەت کەس نازانێ چی بەسەرهاتووە، ئینجا ئەڵێ بیست ملیۆن دراوە بە چاککردنی ڕێگایەک خۆی دوو ملیۆنی بەس بووە...
ژن: مردوی بێ ئەقڵیت مرێ، خەریکە خواردنەکە لەبینت دەگیرێ، جا ئەوە هەواڵە، ڕۆژی سەدی وا لە تەلەفیزیۆنا ئەڵێ و کەس خاوەنی نییە..

Thursday, March 31, 2011

گووگل بە کوردی

تەپلە
 ئای دەبێ!
تەپلەکەی من پێستی لەشی کام ئاسکە بێ!
ئای دەبێ!
کەوڵەکەی من ڕۆژێ ...
لەسەری چ پۆلیسێکدا تەپلە بێ!

ئەم پارچە هۆنراوەیە، نازانم کێ نووسیویەتی و لە کوێ خوێندومەتەوە، بەس هەر لە مێشکمدا مابوو، هۆکاری هاتنەوەی ئەم هۆنراوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم پەیامە:

Tuesday, May 30, 2006

زمانی ڕۆژنامە


ڕۆژنامه‌ خۆراكی مێشكه‌
له‌ یه‌كێك له‌ قۆناغه‌كانی خوێندندا، شێواز و مه‌رجه‌كانی بڵاوكراوه‌كانمان خوێند. یه‌كێك له‌وانه‌ ڕۆژنامه‌ بوو.
یه‌كه‌م مه‌رجی نووسینه‌كانی ناو ڕۆژنامه‌، ئه‌وه‌بوو كه‌ ده‌ربڕینه‌كان ساده‌ و ئاسان بن بۆ تێگه‌یشتن، ڕسته‌كان به‌ وشه‌ی پاراو بنیات بنرێن تاكوو خزمه‌تی زۆرترین كه‌س بكات له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا، هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ به‌كارببرێت كه‌ له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكییه‌. ئه‌مڕۆكه‌ ڕۆژنامه‌ كوردییه‌كان به‌گشتی ئه‌و سیفه‌ته‌یان له‌ ده‌ستداوه‌.

ڕۆژنامه‌‌‌ ڕۆژانه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ست هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بێجیاوازی، واته‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی گشتییه‌ (وه‌ك گۆڤارێكی زانستی نییه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ند كراوه‌ بۆ توێژێك له‌ خوێنه‌ران). هه‌ندێك به‌زمانحاڵی ڕۆژگاری ناوده‌به‌ن چونكه‌ زۆرینه‌ی بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی ناوی، باس له‌ هه‌واڵه‌ زیندووه‌كانی ڕۆژ، و ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات. هاوكات زۆر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون و ئاگادارییه‌كانیشی هه‌ر تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه‌ ڕۆژنامه‌كه‌ی تیا بڵاوده‌بێته‌وه‌.

Wednesday, February 01, 2006

ئه‌نفلۆنزای گه‌نده‌ڵی


به‌شی یه‌كه‌م
پێشه‌كی ئه‌نفلۆنزا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆساوییه‌، مرۆڤ تووشی تا و هه‌ڵامه‌ت و بێزاری ده‌كات، گه‌نده‌ڵیش چه‌په‌ڵیی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كاندا، ئه‌ویش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تاكه‌كه‌سیدا.

Friday, October 14, 2005

فه‌رهه‌نگی كوردی هاوواتا



"فه‌رهه‌نگی هه‌رمان" یه‌كێكه‌ له‌و فه‌رهه‌نگه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌ له‌ كتێبخانه‌ی فه‌رهه‌نگسازی كوردیدا جێی خۆی كردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ڕێز عه‌لی نانه‌وازاده‌ دانه‌رێتی و ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م بۆ ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌.

Wednesday, October 12, 2005

سندوقی پۆسته‌ی هۆتمه‌یل و یاهوو



خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ جیهاندا قازانج له‌ سندوقی پۆستی ئه‌لیكترۆنی خۆڕایی ده‌بینن، به‌ تایبه‌ت له‌ یاهوو و هۆتمه‌یلدا. بۆ تاكه‌كه‌س و ئه‌وانه‌ی كه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كیان نییه‌ تاكوو ڕاژه‌ی ئیمه‌یلی خۆیان هه‌بێت كارێكی زۆر بایه‌خداره‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ تایبه‌ت كه‌ بڕی هه‌ڵگرتنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و داتا له‌ سندوقه‌كاندا ئێجگار زیادی كردووه‌، بێگومان كۆمپانیای یاهوو یان ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاژه‌یه‌ به‌خۆڕایی دابین ده‌كه‌ن، سوود له‌ ڕیكلامی ژێر پۆسته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ڕیكلامی لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی خۆیان ده‌بینن.

Friday, August 19, 2005

ژماره‌ی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی





"webmaster"ـی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕینی كلێشه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یان بۆ پی دی ئێف، به‌رنامه‌ی دیمۆ به‌كار دێنێت !.

كه‌ په‌ڕگه‌كه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌، له‌ ڕاست و چه‌پی سه‌ره‌وه‌دا دوو مۆر ده‌رده‌كه‌ون، وه‌كوو مۆری پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆریا وایه‌، مۆره‌كه‌ لێی نووسراوه: لێره‌ كرته‌ بكه‌ بۆ كرێنی هه‌رئێستا click to buy NOW

Tuesday, September 07, 2004

چاوه‌ڕوانی


ژوانێكی دانابوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا، وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو جارێكی ٥ خوله‌ك پێش ژوان گه‌یشته‌ جێ. هاوڕێكه‌ی دواكه‌وت ئه‌میش پیشی ده‌خوارده‌وه‌ و، بیری له‌ چاوه‌ڕوانی ده‌كرده‌وه‌. له‌م ساتانه‌دا شوفێرێك خه‌ریك بوو ئوتۆمبێله‌كه‌ی بخاته‌‌ شوێنێكی به‌تاڵه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌م دا..

Monday, May 24, 2004

كێ ڕاسته



+ مامه گیان ئه‌مجاره، بۆچوونه‌كانتم هیچ به دڵ نه‌بوون...
- بۆ، خۆ خراپم نه‌وتووه ؟!
+ من و هه‌موو لیژنه‌ی گه‌ڕ‌ه‌ك و ئاماده‌بووه‌كانی تریش، چاوه‌ڕوان بووین، قسه‌ی تۆ بڕیای كۆتایی بێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانكراو، تۆ پشتگیری ئه‌و منداڵانه‌ت كرد...

Monday, January 26, 2004

پارتیزان

پاداشت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خزمه‌رگوزاریی..


- به‌یانیت باش گه‌وره‌م..
+ به‌یانیت باش، فه‌رمو دانیشه. كاك كه‌نعان داوات كردووه 12 ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتت بۆ بكرێت به‌ خزمه‌ت و له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماربكرێت..
- به‌ڵێ ڕاسته قوربان.
+ مافی ڕه‌وای خۆته‌ و ئێمه‌ له‌خزمه‌تی ئێوه‌داین، ئه‌م كه‌شه‌ی ئێستا ئێوه‌ ڕه‌خسانتان بۆ ئێمه‌. وا من ئیمزای ده‌كه‌م بیبه‌ بۆ ژووری ئه‌مدیو تا كاره‌كانی تری بۆ بكه‌ن.
- ده‌ستخۆش، ئه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی زه‌وییه‌كه‌...
+ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه، بڕۆ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زه‌وی و زار..