(لە ٩ی نۆڤەمبەر تاکو ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ لە لەندەن، کارلسۆن بەرانبەر کاروانا ١٢ خول یاری دەکەن، بۆ بەدی هێنانی پاڵەوانی جیهان لە شەترەنج دا) |
کارلسۆنی نەرویجی، یەکەمی جیهان لەبەرانبەر خۆ سەلماندن و بەرەنگاربوونەوەی کاروانای ئەمەریکیدایە بۆ پاراستنی نازناوی جیهانی.
کارلسۆن ناسراوە کە کۆتایی یاریەکان زۆر خێرا و باش شی دەکاتەوە کە بەرانبەرەکەی لە ئاستێکدا دەکەوێتە تەڵەوە و هەڵە دەکات[١].