Wednesday, November 06, 2013

بیرە تەکنیکیەکانم

نۆڤەمبەری ٢٠١٣


لە جەژنا بە ڤایبەرە حەیاتەکە قسەم لەگەڵ برادەرێکا کرد، وتی دایخەرەوە با زۆر لە سەرت نەکەوێت.
بەبۆنەی ڕێپێدانی (دۆت شەبەکە)وە، حەمە وتی بەتەمام دۆمەینی (باڵۆن.شبکة)  بکڕم بۆ دکتۆرێک بەدیاری، چونکە بە قەد ناسا شەبەکە و باڵۆنی هەڵداوە.

Monday, October 21, 2013

ڕۆشنبیر بەچیەوە خەریک بێ

زۆرکات ئەپرسم بۆ شۆڕشی وڵاتان ڕۆشنبیر دەیکا و لای ئێمەش خەڵکی تر؟ ئەوانەی میدیا ناوی ناون ڕووناکبیر کە بە قودرەتی قادر مایکرۆفۆنی کەناڵەکان لەسەر هەموو باسێک ئەکەوێتە بەر دەمیان، بمانەوێ یان نە بوونەتە کارای بڕیاردەر، سیاسەت و ئەدەب و کلتور و هەموو باسەکانی تر (بێ لە زانست)، لەلای ئەمان بنێشتە و هەموو ڕۆژێک بە فەلسەفەوە ئەیجوون...
ئەم دیمەنانە لە شتێکدا یەکسانن!

Tuesday, October 15, 2013

لە حەکیمێکیان پرسی

ئەوە بۆ ئاسمان وا پاک و بێگەردە؟
ئەویش بە پێکەنینەوە وتی: "چونکە مرۆڤی تیا ناژی"

ئەی تاکەی فێر دەبین؟
وتی: " تا لە ژیانا بن"

بۆ وەڵامی کەسێک نادەیتەوە خراپەکاری بەرامبەر کردویت؟
ئەڵێت: " شتێکی باشە گاز لەسەگێک بگرمەوە کە قەپی پیا کردوم!؟.."

Thursday, October 10, 2013

بیرە تەکنیکیەکانم



ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ 
لەگەڵ ئەوەی ٢٠ملیۆن بەشداربووی ئێرانی هەن لە تویتەر و فەیسبووکدا، وە لە گەڵ ئەوەی سەرۆکی وڵات و وەزیری دەرەوەش چالاکانە بەشدارن لە تویتەر و فەیسبووک، کەچی ئایەتوڵا لوتفوڵا ئەڵێ حەرامن و ئەوەی بەشدار بێ لە تۆڕانەدا تاوانی کردوە.

بە تەلەفۆن لێیان پرسیم (واسیگە) مانای چیە؟ هەموو فەرهەنگەکانی بەردەستم گەڕام نەمدۆزیەوە، تا بۆم دەرکەوت ئەمە (واسیطە)بووە و کە نووسینەکە لە عەلیەوە کراوە بە یونیکورد، وشەکە لێی قەماوە.

Tuesday, October 01, 2013

فەرهەنگی ئەڵمانی کوردی بەڕێز دکتۆر فەریاد

لەم ڕۆژانەدا، فەرهەنگی (ئەڵمانی - کوردی)ی بەڕێز (د.فەریاد فازیڵ)م بەدەست گەیشت، کە کاکە فەریاد ئەرکی کێشابوو و ئەو فەرهەنگە ناوازە گرانبەهایەم بە دیاری پێ بگات.
سەرەڕای سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو ئەرکەیان، دەستخۆشی زۆری لێ دەکەم کە ئەم شاکارەی پێ گەیاندووە. ئەتوانم بڵێم بوونی ئەم فەرهەنگە لە ماڵی هەموو کوردێکدا لە ئەڵمانیا پێویستە.

Tuesday, September 24, 2013

ئەیگۆڕن!



+ کاکە تۆ دەنگت داوە بۆ کوێ دەچیت؟
- ئەچم ئەیگۆڕم..
+ چی ئەگۆڕیت برا دەنگت داوە و تەواو...
- ئەچم دەنگەکەم ئەگۆڕم... ئەیدەم بە حیزبێکی تر
+ کاکە گیان، شتی وا نابێ، تازە دەنگ لە سندوقایە. بڕۆ بۆت نیە بچیتە ژوورەوە، لەماڵەوە چاوەڕوانی ئەنجامەکان بە و تەواو..

Friday, September 20, 2013

پرۆفیسۆر فەتاح فاڵ


لە لێدوانێکی تایبەتیدا، دکتۆری زانکۆ فەتاح فاڵ ئاکام و داهاتووی پەرلەمانی کوردستانی شی کردەوە..

- بەڕێز دکتۆر فەتاح بۆچوونتان چۆنە بەرامبەر هەڵبژاردن..
+ پلەکانی یەکەم تا سێیەم دیارن، شەڕەکە بۆ چوارەمیە
- مەبەستت لە ئیسلام گەراکانە؟
+ من پێیان دەڵێم سێبەر، چونکە لە سێبەری ئیسلامان..
+ باشە دکتۆر فەتاح پێت وا نیە موفاجەئە ڕوو با وەکو جاری پێشوو؟
- نا، ئەمە لیستەیەکە، ئەگەر نیشانی بدەن،
+ لیستەی چیە؟

Tuesday, September 17, 2013

وەفایەک بۆ تەها

تەها ئەحمەد - زانکۆی موسڵ / کۆلیژی زانیاری / بەشی فیزیا
هاوارە و هاوار... شنەی با هێواش دێ
دەمە و بەهارە، تاوێ دێ
باران دەبارێ
سەر لە ئێوارە چەند جوانە. کە زەردە دادێ
[١]

Wednesday, September 04, 2013

بانگەشە

کۆمپانیایەکی گەشتی ئاسمانی: جانتاکانت بە گەرەنتی لەگەڵ خۆتدا دەگەن

وێبماستەر: وێب سایتت بۆ دروست دەکەم کە هاک نەکرێت بەئاسانی

لیستێک لە هەڵبژاردنا: ئێمە پشتیوانی یاسا دەکەین

Saturday, August 03, 2013

هەر باش بوو


- هەر باش بوو بەیانی رەمەزان نیە..
+ بۆ؟
- ئەی سێ چارەک ئارەق ماوە ئەمشەو فتی ئەکەین
+ بۆ خۆ بەتەما نیت بەڕۆژوو بیت؟
- با، وام نیازە