لە (ڕۆبۆکەپ RoboCup)ی ئەمساڵدا، ڕۆبۆتەکان وتیان مادەم ناوبژیوان مرۆڤە گۆڵناکەین. بەهۆی (برئیکسیت Brexit)ـەوە، ڤۆدافۆن دەیەوێت بنکەی سەرەکی لە بەریتانیا بگوێزێتەوە، کە حاڵی حازر ١٣٠٠٠ کارمەندی لەو وڵاتە هەیە.
Monday, June 20, 2016
Tuesday, February 09, 2016
لە پەندەکانی پیرەمێرد
٢٩ی تەمموزی ١٩٤٨
![]() |
| حاجی تۆفیق ناسراو بە پیرەمێردی شاعیر و کوردپەروەر |
چاکەو خراپەیش ئەندازەی هەیە
کەم کەس ئەزانێ حەدی تا کەیە
ئەندازەی چاکەیش کە هات تێ پەڕی
نابەکارت بێ ئەیــداتـە بـــــەری
بەخۆوە نەدیو، سورمەی لەبەرکەی
ئەبێ زۆر پیاوی کاردیدە دەرکەی
Tags:
باوک
,
پەندەکانی پیرەمێرد
,
پیرەمێرد
,
خوێندن
,
زمانی کوردی
,
شاعیر
,
شیعر
,
فەرهەنگ
,
مامۆستا
Tuesday, February 02, 2016
هەنگاونان بۆ چاکسازی لەڕێی دیجیتاڵکردنەوە - ١ -
پێشەکیەک
![]() |
| کارکردن بێ کۆمپیوتەر لە گۆڤاری توێشووی زانستخوازانەوە |
لە ڕابردوودا چەند جارێک باسی دیجیتاڵکردنی وەزارەتی دارایی و دانانی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو مووچەخۆران و خەرجییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم کردوە لەگەڵ کارمەندانی فەرمانگەی ئایتی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لەگەڵ هاوڕێیانی "زکورد" دا بە گشتی [١]. ئارەزووم بوو ڕۆژێک دەزگایەکی گرنگیی وەکوو دارایی بکرێت بە سیستەمێکی خۆکار کە مانگانە بێ ماندوبوونی زۆر، کاغەزی داهات و خەرجیەکانی ئەدایتێ و مووچەخۆریش لە ڕۆژی خۆیدا بە مووچەکەی دەگەیشت.
Tags:
v-model
,
بودجە
,
پرۆژە
,
تەکنۆلۆجیا
,
حکومەت
,
دیجیتاڵ
,
سیستەمی ئەلیکترۆنی
,
عێراق
,
قەیران
,
گەندەڵی
,
هەرێمی کوردستان
Monday, January 25, 2016
دەستپاکی
![]() |
| لە ماڵپەڕی نەزاهەی عێراق وەرگیراوە |
"حەمە ئەوە چی ئەکەی لەم ناوە؟" باوکی چاوەڕێی نە دەکرد لەو دەمەدا حەمە ببینێ، لەبەرئەوە پرسیارەکەی سەرسوڕمێنەرانە بوو...
حەمە: "باوکە لەم دائیرەیەی ناوبازاڕ بووم ..."
باوکی: " هەتیو کوا لەم سەوزە فرۆشانەدا دائیرە هەیە .."
حەمە: "با، ئەیچۆن، سەر ماستفرۆشەکان، بینا تازەکە، شوقەیەکە، لەویا دەستەی نەزاهە دادەنیشن..."
باوکی: "بەخوا جوانە، دەستەی نەزاهەش کرێچیە؟، ئینجا تۆ ئیشت بەوان چیە ڕۆڵە؟"
Thursday, December 24, 2015
بیرەتەکنیکیەکانم - کۆتایی ٢٠١٥
پەیامی زەلامێکم بینی کە ناونیشانی (سینیۆر وێب دیڤیڵۆپەر)ی لە خۆی ناوە؛ نازانێ get post چۆن دەکرێ. حەمە ئەڵێ (بارام بەگ) بمایە تەڵاقی دەخوارد کە (پەیجی کۆمپیوتەر) لە فەیسبووک تەنیا باسی کۆمپیوتەر ناکات.لەوەتەی سیستەمی زانکۆلاین دانراوە و وەرگرتنی خوێندکار بووە بە دیجیتاڵ، قۆناغی یەکەم لە خوێندن چوار مانگ دوادەکەوێت، پێشتر هەمووی بە دەست دەکرا و مانگێک پێش دەست پێ کردنی خوێندن خوێندکار ئەیزانی لە کوێ وەرگیراوە، خۆش چاکسازی..
Friday, September 25, 2015
Monday, September 14, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی پێنجەم
دەزگای بەڕێوەبەریی قەیرانەکان
![]() |
| بەڕێوەبەرایەتیەک بۆ قەیرانەکان پێویستە کە لەگەڵ هەموو دەزگاکانی تریشدا تەواو هاوکار بێت |
وەکوو لە سەرەوە ئاماژەی پێ درا، دروستکردنی دەزگایەک بۆ بەڕێوەبەریی قەیران لەم ساتەدا پێویستە. دەتوانین گرنگتری.ن کارەکانی ئەم دەزگایە لەم خاڵانەدا کۆ بکەینەوە:
١. پشتیوانی دەزگا حکوومیەکان لە شار/شارۆچکە/قەزا/ناحیە و بەڕێوەبەرایەتیەکاندا لە کاتی بوونی هەر جۆرە قەیرانێک.
٢. پێکهێنانی دەستەی فریاگوزاریی شارستانی و نەخشەدانان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەر جۆرە قەیرانێک.
Tags:
Crises
,
Do
,
KRG
,
بەڕێوەبەریی قەیران
,
پاراستنی زانیاریی
,
حکومەت
,
عراق،
,
فێرکردن
,
قەیران
,
کوردستان
,
لیژنە
,
هەرێمی کوردستان
Thursday, September 10, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی چوارەم
میدیا و ڕاگەیاندنەکان
هاوکاریی میدیاکاران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیراندا، بە خاڵێکی گرنگ ئەژمار دەکرێت. هەموو هەواڵێکی ناڕاست بۆی هەیە قەیرانی دەروونی و پەستانی چاوەڕواننەکراو دروست بکا.
لەبەرئەوە هاوکارانی بەڕێوەبەری قەیران دەبێت بە ئاگاوە لێدوانەکانیان بدەن، هەماهەنگی کەناڵەکانیش لەم ڕووەوە دەبێت ڕوون بێت، کاتێک وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک نادرێتەوە بە تەواوەتی دەبێت هۆکارەکەی بزانێت، بۆ ئەوەی متمانە لە دەست نەدرێت و لەبری ڕاستی درۆ پەخش نەبێت.
![]() |
| هێڵکاریی سەرخێڵ عەبدوڵا |
لەبەرئەوە هاوکارانی بەڕێوەبەری قەیران دەبێت بە ئاگاوە لێدوانەکانیان بدەن، هەماهەنگی کەناڵەکانیش لەم ڕووەوە دەبێت ڕوون بێت، کاتێک وەڵامی ڕۆژنامەنووسێک نادرێتەوە بە تەواوەتی دەبێت هۆکارەکەی بزانێت، بۆ ئەوەی متمانە لە دەست نەدرێت و لەبری ڕاستی درۆ پەخش نەبێت.
Tags:
Act
,
Check
,
Crises
,
Do
,
KRG
,
PDCA
,
بەڕێوەبەریی قەیران
,
پاراستنی زانیاریی
,
حکومەت
,
عراق،
,
فێرکردن
,
قەیران
,
کوردستان
,
هەرێمی کوردستان
Wednesday, September 09, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی سێیەم
Tags:
Act
,
Check
,
Crises
,
Do
,
KRG
,
PDCA
,
ئاراس نوری
,
بەڕێوەبەریی قەیران
,
پاراستنی زانیاریی
,
فێرکردن
,
قەیران
,
کوردستان
,
هەرێمی کوردستان
Sunday, August 23, 2015
بەڕێوەبەریی قەیران لە هەرێمی کوردستان - بەشی دووەم
23.August 2014
ئاکارەکانی قەیران
کاردانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێک لە دەستنیشانکردنی ئاکارەکانیەوە دەست پێ دەکات. زۆر گرنگە ئەوانەی سەرەوە تەواو دیاری بکرێن، چونکە داڕشتنی هەر جۆرە شیکارێک بە هەڵە ئەگەری کەوتنەوەی قەیرانی تری لێ دەکەوێتەوە.
بە گشتی هەموو قەیرانێک:
بێ هاوتایە، چونکە شوێن و کات و کاریگەریی جیاوازە
زۆر (بزۆز dynamic)ە، بەو مانایەی پەیوەست نیە بەهیچ پێوەرێکەوە
کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نیە
مەترسیدارە؛
ئاکارەکانی قەیران
کاردانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێک لە دەستنیشانکردنی ئاکارەکانیەوە دەست پێ دەکات. زۆر گرنگە ئەوانەی سەرەوە تەواو دیاری بکرێن، چونکە داڕشتنی هەر جۆرە شیکارێک بە هەڵە ئەگەری کەوتنەوەی قەیرانی تری لێ دەکەوێتەوە.
بە گشتی هەموو قەیرانێک:
بێ هاوتایە، چونکە شوێن و کات و کاریگەریی جیاوازە
زۆر (بزۆز dynamic)ە، بەو مانایەی پەیوەست نیە بەهیچ پێوەرێکەوە
کۆنتڕۆڵکردنی ئاسان نیە
مەترسیدارە؛
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)







