Monday, December 04, 2006
Friday, November 10, 2006
سەگ
له ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی سه‌گ له ژماره‌ی منداڵ زیاتره!
نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئاره‌زووی خۆبه‌ستنه‌وه به‌منداڵ و خێزان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یشه كه سه‌گ وه‌ك گیاندا‌رێك ته‌ماشا ناكه‌ن!، سه‌گ له‌لایان وه‌كو هاوڕێیه‌ك وایه.
نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئاره‌زووی خۆبه‌ستنه‌وه به‌منداڵ و خێزان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یشه كه سه‌گ وه‌ك گیاندا‌رێك ته‌ماشا ناكه‌ن!، سه‌گ له‌لایان وه‌كو هاوڕێیه‌ك وایه.
ئه‌م ڕووداوه‌ی خواره‌وه‌م له ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بینی:
دادگا: له خاوه‌نی سه‌گێك تووڕه‌بوون و، سزایان به‌سه‌ریدا سه‌پاند، چونكه سه‌گه‌كه‌ی په‌لاماری منداڵێكی داوه له باخچه‌یه‌كدا. منداڵی بێ‌تاوان به‌سه‌ختی بریندار بووه و له ژێر ئازار و ترس‌دا له خه‌سته‌خانه خه‌وتووه ...
خاوه‌ن سه‌گ: بۆ سزای من ئه‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای كوشتنی سه‌گه‌كه‌م، من تاوانبارم؟ نه‌خێر، دایكی منداڵه‌كه ئاگای له منداڵی خۆی نییه‌وه له باخچه‌كه‌دا به ته‌نها جێی ده‌هێڵێت یاری بكا ...
پۆلیس: ئێمه كه نزیك بووینه‌وه له باخچه‌كه بینیمان سه‌گه‌كه قه‌پاڵی گرتووه له شانی منداڵه پێنج ساڵانه‌كه و، ته‌نها ئه‌وه‌مان پێكرا كه جیای بكه‌ینه‌وه و به فیشه‌كێك بیكوژین، چونكه دڕ بوو.
دایكی منداڵ: وه‌ڵا هێشتا باقی ده‌وێت، سه‌گێكی هاری به‌ڕه‌ڵا كردووه ئینجا به‌من ده‌ڵێت ئاگات له منداڵه‌كه‌ت نییه. منداڵه‌كه‌م پێنج ساڵانه له باخچه‌ی به‌رماڵمان پاسكیلی لێخوڕیوه كه سه‌گه‌كه‌ی تۆ په‌لاماری داوه، دڕنده ...
Tuesday, May 30, 2006
زمانی ڕۆژنامە

ڕۆژنامه خۆراكی مێشكه
له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی خوێندندا، شێواز و مه‌رجه‌كانی بڵاوكراوه‌كانمان خوێند. یه‌كێك له‌وانه ڕۆژنامه بوو.
یه‌كه‌م مه‌رجی نووسینه‌كانی ناو ڕۆژنامه، ئه‌وه‌بوو كه ده‌ربڕینه‌كان ساده و ئاسان بن بۆ تێگه‌یشتن، ڕسته‌كان به وشه‌ی پاراو بنیات بنرێن تاكوو خزمه‌تی زۆرترین كه‌س بكات له كاتی خوێندنه‌وه‌دا، هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ده‌ربڕینانه به‌كارببرێت كه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكییه. ئه‌مڕۆكه ڕۆژنامه كوردییه‌كان به‌گشتی ئه‌و سیفه‌ته‌یان له ده‌ستداوه.
ڕۆژنامه ڕۆژانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ بێجیاوازی، واته بڵاوكراوه‌یه‌كی گشتییه (وه‌ك گۆڤارێكی زانستی نییه كه تایبه‌تمه‌ند كراوه بۆ توێژێك له خوێنه‌ران). هه‌ندێك به‌زمانحاڵی ڕۆژگاری ناوده‌به‌ن چونكه زۆرینه‌ی بابه‌ت و بڵاوكراوه‌كانی ناوی، باس له هه‌واڵه زیندووه‌كانی ڕۆژ، و ژیانی هاوڵاتیان ده‌كات. هاوكات زۆر له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و ئاگادارییه‌كانیشی هه‌ر تایبه‌ت ده‌كرێت به كاروباری هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه ڕۆژنامه‌كه‌ی تیا بڵاوده‌بێته‌وه.
Friday, May 19, 2006
بیردۆزی ڕێژەیی
ڕێژه‌یی
ڕۆژێك له بۆنه‌یه‌كی گشتیدا زانای به‌ناوبانگ "ئه‌لبه‌رت ئاینیشتاین" ئاماده ده‌بێت، ژنێك لێی نزیك ده‌كه‌وێته‌وه و داوای لێ ده‌كات باسی بیردۆزی ڕێژه‌یی بۆ بكات.. ئه‌ویش ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆ باس ده‌كات:
ڕۆژێك له‌گه‌ڵ كابرایه‌كی نابینا دا گفتوگۆم ده‌كرد، بۆم باس كرد كه من حه‌زم له خواردنه‌وه‌ی شیره.
پرسی: شیر چییه؟
وتم: شله‌یه‌كی ڕه‌نگ سپییه.
وتی: ده‌زانم شله چییه، به‌ڵام ڕه‌نگی سپی چییه؟
وتم: وه‌كوو په‌ڕی قاز
وتی: په‌ڕ ده‌زانم مانای چییه، به‌ڵام پێم بڵێ قاز چییه؟
وتم: باڵنده‌یه‌كی مل كه‌وانه‌ییه
وتی: باڵنده ده‌زانم چییه، به‌ڵام پێم ناڵێی كه‌وانه چییه؟
هه‌ستام ده‌ستیم گرت و چه‌مانمه‌وه، وتم: كه‌وان ئه‌و شێوه‌یه‌یه..
وتی: ئێ ئێ ئێستا ده‌زانم شیر جییه..
ئینجا ئاینشتاین به خانمه‌كه‌ی وت، ئازیز خواستت له‌سه‌ری ماوه بۆت باس بكه‌م بیردۆزی ڕێژه‌یی چییه؟
Thursday, May 04, 2006
وەڵامی بەجێ
پرسیار و وه‌ڵام
تاقی كردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ نزیك بۆته‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو خوێندكارێك ده‌خوازم، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كۆشش ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێن په‌له مه‌كه‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار، ڕاسته تێگه‌یشتنی پرسیار نیوه‌ی وه‌ڵامه به‌ڵام نیوه‌كه‌ی تری له زانیندایه.. بۆ نموونه ته‌ماشای ئه‌م پرسیارانه بكه!
پرسیار: جه‌نگی سه‌د ساڵه چه‌ند ساڵی خایاند؟
١١٦ ٩٩ ١٠٠ ١٥٠
پرسیار: كڵاوی په‌نه‌مایی له كوێ دروست ده‌كرێت؟
به‌ڕازیل چیلیی په‌نه‌ما ئه‌كوادۆر
Thursday, April 13, 2006
به‌دبه‌ختی
به‌دبه‌ختی چییە؟
ئه‌كرێ بڵێین كه به‌دبه‌ختیی گرێیه‌كی ده‌روونی ئاڵۆسكاو و شیته‌ڵ نه‌كراوه له‌مێشكدا، ده‌بینین زۆركات به‌دبه‌خت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌خه‌یاڵپڵاو و چاوه‌ڕوانیی ئاكامی كاره‌كانیاندا بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و كه‌وتن ده‌ڕوانن.. سه‌رنج ئه‌ده‌ین به‌ڕواڵه‌ت زۆر سوورن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ئامانج و به‌و نیازه‌ش ڕێ ده‌گرن، به‌ڵام له‌ناخیاندا چاوه‌ڕێی كه‌وتن و دۆڕانن.. كه‌واته وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌سه‌ر په‌تێك هه‌نگاو ئه‌نێن و هه‌میشه ترس له‌دڵن و چاوه‌ڕێی كه‌وتنه‌خواره‌وه ده‌كه‌ن.
Tags:
باوک
,
به‌دبه‌ختی
,
عەلی وەردی
,
عێراق
,
فەرهەنگ
,
کلتوور
,
کوردستان
,
کۆمەڵایەتی
,
کۆمەڵگا
,
لێدوان و بۆچوون
Monday, March 20, 2006
Wednesday, February 01, 2006
Tuesday, November 22, 2005
ئالوول و په‌یژه
دوو هەفتەیەک دەبێت زانستپەروەران لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا، کە بۆ ئەنجامدانی کاری فەرهەنگی ئایتی تەرخان کراوە، سەرقاڵی بە کوردی کردنی ناوی هێما و نیشانەکانی کۆمپیوتەرە، لەو هێمایانەش هێمای @ و # کە کاتێکی زۆر گفتوگۆی لەسەرکرا و پاشان بڕیاردرا لەسەریان. بەرامبەر @ ئالوول و، بەرامبەر # پەیژە
Sunday, October 16, 2005
Friday, October 14, 2005
Wednesday, October 12, 2005
سندوقی پۆسته‌ی هۆتمه‌یل و یاهوو
خه‌ڵكانێكی زۆر له جیهاندا قازانج له سندوقی پۆستی ئه‌لیكترۆنی خۆڕایی ده‌بینن، به تایبه‌ت له یاهوو و هۆتمه‌یلدا. بۆ تاكه‌كه‌س و ئه‌وانه‌ی كه لاپه‌ڕه‌یه‌كیان نییه تاكوو ڕاژه‌ی ئیمه‌یلی خۆیان هه‌بێت كارێكی زۆر بایه‌خداره له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به تایبه‌ت كه بڕی هه‌ڵگرتنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و داتا له سندوقه‌كاندا ئێجگار زیادی كردووه، بێگومان كۆمپانیای یاهوو یان ئه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاژه‌یه به‌خۆڕایی دابین ده‌كه‌ن، سوود له ڕیكلامی ژێر پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ڕیكلامی لاپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی خۆیان ده‌بینن.
Monday, August 29, 2005
Friday, August 19, 2005
ژماره‌ی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی

"webmaster"ـی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕینی كلێشه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یان بۆ پی دی ئێف، به‌رنامه‌ی دیمۆ به‌كار دێنێت !.
كه په‌ڕگه‌كه ده‌كه‌یته‌وه، له ڕاست و چه‌پی سه‌ره‌وه‌دا دوو مۆر ده‌رده‌كه‌ون، وه‌كوو مۆری پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆریا وایه، مۆره‌كه لێی نووسراوه: لێره كرته بكه بۆ كرێنی هه‌رئێستا click to buy NOW
Monday, August 15, 2005
ڕاستكردنه‌وه
دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی نووسین و چاپ له بڵاوكردنه‌وه و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا به‌ره‌وباشتر ڕۆیشتووه، به تایبه‌ت له ڕۆژانه هه‌واڵ و ڕۆژنامه
خۆماڵییه‌كاندا، هاوكات هه‌ڵه‌ی په‌یامنێر و بێژه‌ره‌كانی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان زیادی كردووه، كه جێی سه‌رنج و به‌دواداچوونه.
ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ی كوردیش میدیایه، كه ناوی شار و هه‌رێمێكی گۆڕیوه، شاری "دویسلدۆرف"ـی كردوه به "دێزل دۆس" و،
ناوی هه‌رێمه‌كه‌ی له "نۆرد ڕاین ڤێستفالن" NORD-REIHN WESTFAHLENـه‌وه كردوه به "نۆت راین دیس فالێن"..
دیاره په‌یامنێره‌كه‌ی كوردیش میدیا له ئه‌ڵمانیا ناژی !
Monday, August 08, 2005
Wednesday, August 03, 2005
حیجز
حیجز
له خوارووی كوردستان به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی كورد و عه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه چه‌ندین وشه‌ی عه‌ره‌بی خزاوه‌ته سه‌ر لێوی خه‌ڵكی كورد و به‌رده‌وام به‌كارده‌برێن به شێوه‌یه‌ك كه كه‌م كه‌س وشه‌كه به كوردی ده‌زانێت.. میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانیش هه‌میشه پشتیوان بوون بۆ درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی ئه‌م وشه عه‌ره‌بیانه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی.
ئه‌مڕۆكه من باس له وشه‌ی حیجز ده‌كه‌م، شوكور له بری فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دووانمان هه‌یه و، خه‌ڵكی پێویسته پێشتر جێگا حیجز بكات.. له پڕوپاگه‌نده و بڵاوكراوه‌كاندا وشه‌ی "حیجز" زۆر به‌كار ده‌برێت، دیاره كورد یان وشه‌ی به‌رامبه‌ری نییه، یان په‌یامنێر و ڕیكلامه‌چییه‌كان نه‌یانبیستووه. له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فه‌رهه‌نگی IT دا زانستپه‌روه‌رانی كورد باسێكی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه هاته كایه‌وه، كه سه‌ره‌نجام به‌ڕێز كاك "دیاكۆ كوردستانی " وشه‌ی (پێشپارێز)ـی پێشنیاركرد له‌بری "حیجز". پێشپارێز وشه‌یه‌كی لێكدراوه و واتای ته‌واوی وشه‌ی "حجز"ـی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت. پێش به‌واتای هه‌نگاوه‌كه‌یه كه پێش ڕووداوه‌كه ده‌كه‌وێ، پێشتر جێگاگه گیراوه، ئینجا گه‌شته‌كه ئه‌نجام ده‌درێ.. پارێزیش به واتای پارێزگاری كردن، پاراستنی جێگاكه.
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)












