Wednesday, December 18, 2013

نەزانین یان کەمتەرخەمی


ئەمڕۆ هەڵەیەکی ڕۆژنامەی (حوڕیەتی تورکی) بڵاوبووەوە، کە (گێرد میولەر Gerd Müller)ی سیاسەتمەداری تازە وەزیر، کراوە بە گێردمیولەری یاریزان و پاڵەوانی زۆرترین گۆڵ لە جیهان و لە ئەڵمانیا. ئەگەرچی ڕۆژنامەنووسەکەی حوڕیەت وێنەی راستەقینەی گێرد میولەری سیاسەتمەداری بڵاوکردوەتەوە، کەچی ناوەڕۆکەکەی باس لە یاریزانێک دەکا کە بووە بە وەزیر و تێکەڵی کردوە لەگەڵ کۆنە یاریزانی ئەڵمانی ناسراو بە زۆرترین گۆڵ و کۆنە یاریزانی بایرن میونشن.

Friday, November 29, 2013

پرۆژەی ژووری کۆنفرانسی ڤیدیۆی وەزارەتی گواستنەوەی ئێراق

لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق هەواڵی دەستەی چاودێری و دەستپاکی زۆر بڵاوکراوەتەوە، کە چالاکانە بەسەر بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتا دەگەڕێن و ڕێگرن لە گەندەڵی. سەیر ئەوەیە لە بەشی تەندەر و پرۆژەکان بۆ دروست کردنی ژوورێک کە لە ڕێگەیەوە کۆنفرانسی ڤیدیۆیی بگیرێت پرۆژەیەک ئاشکرا کراوە. لە داخوازی پرۆژەکەدا نووسراوە ئەبێت کۆمپانیای جێبەجێکەر وەکیلی کۆمپانیای سیسکۆ بێت.

Monday, November 11, 2013

ویندۆز.. کێ کردی بە کوردی؟



لەم ڕۆژانەدا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاوە، کە کوردێک کاندیدە بۆ وەرگرتنی گەورەترین خەڵاتی ئامێری سەردەم. ئەو بەڕێزە ماندونەناسە دڵسۆزە ناوی حیکمەت نیعمەتە، وەکو خۆی دەڵێت: "توانیم ساڵی ٢٠٠٨ زمانی کوردی بخەمە ئەو ئامێرەگەورەیەوە (مەبەستی ویندۆزە)، ساڵی ٢٠٠٩ زمانی کوردیم خستە سەر ئایپاد و ئایفۆن، ساڵێ ٢٠١٠ خستمە ناو ناڤیگاشیۆنەوە"[1]. جێی شانازییە بۆ هەموو میللەتێک کە کەسانی خۆبەخش و دڵسۆزی هەبێ، خەم لە زمان و کلتورەکەی بخوات، منیش دڵشادم بە هەبوونی کاک حیکمەت و هیوادارم بەردەوام بێت..