ئەندازیار ئاراس نوری ئەحمەد- ئەڵمانیا
((مەبەست لەم دەزگایە
هاوکاریی کردنی حکومەتە لە زیادکردن هەلی کار بۆ گەنجان و تەرخانکردنیان
لەبوارەجیاجیاکاندا))
بنکەیەک کە دەرچووانی پەیمانگا و زانکۆکان لە رێگەیەوە، خولی
ڕاهێنان و فێرکردنی کرداری وەرگرن لەسەر بوارە پسپۆڕیەکانی تیا خوێندویانە و
بەهیوان دواڕۆژ ببنە پسپۆڕ و چالاک تیایدا. دەرچووانی پلەکانی خوێندنی باڵا زۆر کات خۆیان
لە پیشەیەکدا نەدۆزیوەتەوە، بوارێکی خوێندوە کە بۆی هەیە دە لقی هەبێ، ئەمان نازانن
کامەیان ئارەزووی تەواویان بۆی هەیە و بە کرداری چۆن مامەڵەی دەکەن. ئەم بنکەیە
هەلی کارەکان بە بێکاران و کارخوازان دەناسێنێ، ئامادەیان دەکا. زانینیان لە
بوارێکی دیاریکراودا بەهێز دەکات. زۆر لە کارخوازان بڕوابەخۆبوون نادۆزنەوە لە
خودیاندا، پێویستیان بە هاوکاری هەیە، پێویستیان بە هەلێک هەیە خۆیان بسەلمێنن، کە
ئەم بنکەیە لە رێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە بۆیان دەستەبەر دەکات.




