ئابی ٢٠١٢ - لە پروپۆزەڵێکی وەزارەتدا نوسرابوو دەبێت سۆفتوەیرەکە بە دۆتنێت و ڤیژواڵ بەیسک بکرێ، کەچی کۆی گشتی خەرجی خەمڵێنراو، لە نرخی لایسنزی (SQL server)ەکە بە تەنیا، کەمتر بوو. حەمە سوێندی خوارد یەک دەفتەر دۆلاری بۆ دروست کردنی هەژمارێکی فەیسبووک لە خواپێداوێک وەرگرتووە. وێبماستەرێک دەنگی بەرزکردبووەوە ئەیوت سۆرس کۆد ئەبێت (PHP)بێ بەس لەسەر سێرڤەری مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئەگینا سەقەتە.
Monday, September 03, 2012
Wednesday, May 16, 2012
چارەسەری کێشەکە
زۆرجار گوێمان لە ناونیشانی کۆڕ و کۆبوونەوە دەبێت، کە بۆ چارەسەری کێشەیەکی دیاریکراو دەگیرێت، هەندێک لەو کێشانە ئاڵۆزن و هەناسەی قووڵ و شیکاری درێژخایەنی دەوێت، هەندێکیشیان بێ زەمینە ساز کردن و ئامادەکاریی هەل و مەرجی جێگیر کردنی شیکارەکە، گرێکانی لە خۆیانەوە دەکرێنەوە و هەر دوای کۆبوونەوەکە هەموو لایەک دەرگای باسەکەی دادەخەن و کۆتایی دێت.
Sunday, April 29, 2012
حکوومەتی خێرخوا
گەڕەکی ئێمە میللی بوو، لە نێوان دراوسێکاندا هاتوچۆ و سەردانی یەکتر زۆربوو، لە گەڕەکدا ماڵێک هەبوو، پێچەوانەی ئەم دەستوورە، هاتوچۆی کەسیان نەدەکرد، پەیوەندییان لەگەڵ دراوسێکاندا کەم بوو ، ئێمەش کە تۆپتۆپێنمان دەکرد، زۆر خەممان دەخوارد کە تۆپەکە نەکەوێتە ئەو ماڵەوە، چونکە تا هەفتەیەک نەمان دەبینییەوە، خۆ دەرگایان لە کەس نەدەکردەوە، حەمە ئەیوت زەنگی دەرگاکەیان بەس دیکۆرە.
Monday, April 23, 2012
کەشتییەکان نقوم بوون
![]() |
| کەشتییەکان بە ئاسانی نقوم بوون |
(بەرنامەداڕشتن)
زۆر جار کچەکەم بە خۆی و ئامرازێکی یاریکردنەوە لەبەردەممدا دەوەستا، ئەیوت: "بابە کەی تەواو ئەبی، وەرە با یاری بکەین"، زۆر جاریش لە لامەوە خەوی لێ دەکەوت و منیش هێشتا لەسەر مێزی کۆمپیوتەرەکەم تەقەم دەهات. ڕۆژێک پرسیاری کرد: "ئەوە تۆ چی ئەکەی، بۆ ئەوەندە حەزت لە کۆمپیوتەرە؟".
وەڵامی ئەو پرسیارە ئاسان نەبوو، چونکە بیری ئەو هێندە فراوان نەبوو لەوە بگا کە بژێوی ژیانمان بەم کۆمپیوتەرە پەیدا دەبێت، ئەو شەونخونی و دانیشتنە زۆرە، بۆ کات بە فیڕۆدان و یاری کردن نییە بەڵکو بۆ دەستکەوتنی پارەیە. وتم: "من بەرنامە دروست دەکەم و دەیفرۆشم بە پارە، پارەکەیشی ئەدەین بە
خواردن و یاری و جلی جوان بۆ تۆ".
Tuesday, March 20, 2012
نەورۆز
![]() | |
| ئاهەنگی نەورۆز ٢٠-٣-٢٠١٢ لە شاری نوێرنبێرگ وێنە لە ناوەندی کوردی وەرگیراوە |
نەورۆزتان پیرۆز
ساڵی نوێی کوردی ٢٧١٢ لە هەموو کوردێک پیرۆز بێت!
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێپەست بوو تاکو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئەوا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا
قەڵغانی گولـلە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
قەڵغانی گولـلە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
Friday, March 16, 2012
هەڵەبجە
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە
ئەمڕۆ ١٦ی ئازاری ٢٠١٢، ٢٤ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کارەساتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا. ئەم یادە ناسۆرە، بە زیندووی لە دڵی نەوەکانی ئەمڕۆ و دواڕۆژی نەتەوەکەمدا دەمێنێتەوە. وێنە و فیلمەکان جەرگ بڕن، تا ئێستاش کە وێنەیەک دەبینم، قیژە و هاواری ئەو خەڵکە دێتەوە گوێم.
بەداخەوە.
کوردینە، میوانانی ئەم وێبگەیە، بە بیرتان دێنمەوە، لەو دەمەدا وڵاتانی ئیسلامی عەرەبی، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئەمەریکا و ڕووسیاوە،
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)




