Thursday, June 21, 2018

بەهرەمەند

کاتی هەڵبژاردن، گەڕەکی ئێمە لە هەموو ناوچەکانی تر پەرۆشتربوون بۆ چوونە بەردەم سندوقی دەنگدان، چونکە مامۆستا حەیدەر خۆی پاڵاوتبوو، هەموو بە ئاواتەوەبوون کە سەرکەوێت و ببێتە وەزیر. ئەو بە بلیمەتی لە کارەکانیدا ناسرابوو، لە گەڕەکیشدا هاوکاریی هەموو دراوسێکانی دەکرد.

Thursday, June 14, 2018

لە حەوت بە یەک خراپترە؟


ساڵی ٢٠١٤، جامی جیهانی تۆپی پێ لە بەڕازیل بوو، بەڕازیل تاکە وڵاتە کە هەموو خولێک لەم پاڵەوانێتیەدا بەشداری کردووە، پێنج جاریش یەکەم بووە. هەمووش دەزانین بەڕازیل بە تیمێکی بەهێزەوە دێتە مەیدان، ئەوجا ئەگەر پاڵەوانێتیەکەش لە ماڵی خۆیدا بێ، ئەوا بێگومان پلەی یەکەمی مسۆگەرە. بەڵام بەدەر لە چاوەڕوانیەکان و لە یاری نیوەی کۆتاییدا بەڕازیل، بە حەوت گۆڵ بەرانبەر ئەڵمانیا دۆڕا.

Sunday, May 13, 2018

دایکە


ئێستا ئەزانم چوار وەرزە
گەڵاکەت بۆ ئاوەدان و سەوزە
تۆ لەسەر سنگی فراوانی دایکم
ئاو دەمژی بە بێ مزە

Tuesday, May 01, 2018

سەرەتایەک بۆ فێربوونی زمانی جاڤا


لەم ڕۆژانەدا بڕیارمدا بەشی هەواڵ لە زکورد چاک بکەم. لە بەشی بابەتەکاندا، بابەتێکی خۆمم بینی کە حەوت ساڵە نووسراوە و نیوەناچڵە و بڵاونەکراوەتەوە. ئەویش بابەتی (فێربوونی بەرنامەداڕشتن بە زمانی جاڤا)بوو.

Monday, April 23, 2018

ڕۆژی کتێب - ٢٣ی نیسان

کتێبی باش بکە بە باشترین هاوڕێ

ئەگەر خەڵک خواستی لەسەر نەبوو، لە ساڵێکدا بیست ڕۆژی کتێب هەبێ، بایەخی نابێ و خوێنەر زۆر ناکات.

ئەمڕۆ بەهۆی تەکنۆلۆجیاوە، زۆرینەمان ڕۆژانە بابەت و لێدوانی خەڵک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەخوێنینەوە، جاران ئەو زانینە لە ڕێگەی گۆڤارێک یان ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی ترەوە دەستمان دەکەوت. 

Wednesday, April 18, 2018

هەڵپەرکێ

ماوەیەکی کورتە ماڵی وەستا سەعیدی پۆلیس هاتوونەتە گەڕەکەکەمان، لە هەر هەفتەیەکدا دوو تا سێ جار ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ دەکەن لە ماڵەکەیا، ئەم هەڵوێستە خەلکی گەڕەکی سەرسام کردووە، بەتایبەتی چونکە لەکاتی شایی و هەڵپەڕکێکەیاندا دەرگای ماڵ دادەخەن، باس و خواستی ئەم هەڵپەڕکێیە لای کەس ئاشکرا نیە. ئەگەرچی لە هاتنی ئەم ماڵە بۆ گەڕەک، پێشوازییەکی باشیان لێکراوە.