بڕوادار باش دەزانێت کە بێ کردەوەی چاک تینی بڕواکەی لاواز دەبێ، لە ڕەمەزاندا ئەم ئەرکە هاوشانی ڕۆژووگرتن زەقتر دەردەکەوێت. چونکە ڕۆژوو بە تەنیا خۆگرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە. بەڵکو ئارامگرتنە بەرانبەر ناهەموارییەکانی ڕۆژگار و ئەنجامدانی کردەوەی چاکیشە.
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا ﴿١٢٤﴾، سورة النساء.[١]
ئهوهی کردهوه چاکهکان ئهنجام بدات نێر بێت یان مێ لهکاتێکدا بڕوادار بێت، جا ئهوانه دهچنه بهههشتهوهو هیچ ستهمیان لێناکرێت.
پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرموویەتی: "مَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَاناً وَاحْتِسَاباً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ"
هەرکەسێک بە باوەڕ و هیوای پاداشت ڕەمەزان ڕۆژوو بگرێت، گوناهەکانی پێشووی دەبەخشرێت.
جا ئەم ڕەمەزانەدا با بە کردەوە بیسەلمێنین، نەک تەنها بە پاڕانەوە؛ بە دەستێکی بەخشندە خواردنی کەسانی نەدار بدەین، بە زمانێکی خۆش بدوێین و قسەکانمان کێشەی نێوان خەڵک چارەسەر بکات. قورئان خوێندن و چوونە مزگەوت دوو ئەرکی پیرۆزن و باشەیان بۆ دڵودەروونمان زۆرە و سونەتێکی پێغەمبەرمانە(ﷺ)، لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکەکانی خۆت لەناو خێزان و بەسەرکردنەوەی خەڵک نابێت لەبیر بکەیت و تەمەڵی بکەیت تیایاندا. کارەکانی پیشەکەت دوا مەخە و دەستی هاوکاریش بە بۆ هاوپیشەکانت.
(وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ)، سورة التوبة، ١٠٥[٢]
بڵێ کار بکەن، خودا و پێغەمبەری و باوەڕدارانیش کردەوەتان دەبیننەوە.
هەموو جووڵەیەکت با بە نییەتی باش بێ و کردەوەکانت ڕەوشتی قورئان پیشان بدەن. خودای گەورەش فەرمووی:
﴿ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ﴾، سورەتی توبە: ١٢٠
خودا پاداشتی چاکەکاران هەرگیز لەبیر ناکات، ڕەمەزانێکی پڕ خێر و بەرەکەت بێ بۆ هەموو.
----------------------
[١] سورة النساء، ١٢٤
[٢] سورة التوبة، ١٠٥
