Showing posts with label ڕووداو. Show all posts
Showing posts with label ڕووداو. Show all posts
Tuesday, September 17, 2013
Wednesday, May 15, 2013
بارانی گەندەڵی
کەی تەواو دەبین؟ کە تۆ دروستی بکەیت و کەسی تر تێکی بداتەوە(*) |
Sunday, April 29, 2012
حکوومەتی خێرخوا
گەڕەکی ئێمە میللی بوو، لە نێوان دراوسێکاندا هاتوچۆ و سەردانی یەکتر زۆربوو، لە گەڕەکدا ماڵێک هەبوو، پێچەوانەی ئەم دەستوورە، هاتوچۆی کەسیان نەدەکرد، پەیوەندییان لەگەڵ دراوسێکاندا کەم بوو ، ئێمەش کە تۆپتۆپێنمان دەکرد، زۆر خەممان دەخوارد کە تۆپەکە نەکەوێتە ئەو ماڵەوە، چونکە تا هەفتەیەک نەمان دەبینییەوە، خۆ دەرگایان لە کەس نەدەکردەوە، حەمە ئەیوت زەنگی دەرگاکەیان بەس دیکۆرە.
Tuesday, February 28, 2012
چایخانەی زانستی
لەو وڵاتەی ئێمەدا زانست چارەی گران نییە، هەموو خەڵکی وێڵن بەدوای بەرهەمی نوێی تەکنەلۆجیا، لەگەڵ ئەوەی کە کارەبا چەند کاژمێرێک هەیە، خەڵکی پارە زۆر ئەدەن بە ئامێرە نوێیەکانی گەیاندن و ئامێرەکانی ناوماڵ. بەیانی مۆدێلێکی تەلەفیزیۆن، پلەی ستەیشن یا جلشۆرێک بێتە بازاڕ، دوو بەیانی نەماوە. ئێ ئەگەر چاولێکەری و خۆ دەرخستنیش بێ، هەر پارەی تێ دەچێت.
هەر کە قوتابخانەی تایبەتی دروست کرا، هێندەی نەخایاند کە هەموو شوێنەکان پڕ بووەوە، مانگانەکەیشیان کەم نییە، ئەمەش نیشانەیەکی ترە بۆ خواستی خەڵکی بۆ فێربوونی نەوەکانیان، بێگومان ئەم نەوانە کە بە نوێترین تەکنیک و ئاکاری نوێ پەروەردە دەکرێن وفێر دەبن، گورزێکی توندە بۆ دواڕۆژی نەتەوەکە و سەرمایەیەکی پڕ بەهایە. بەڵگە زۆرن، ئەگەر ژماری بکەین کۆتایی نایەت، هەمووی ئارەزووی خەڵکی بۆ وەرگرتنی نوێترین و باشتر نیشان ئەدەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەراوردی بکەین بە بوارەکانی تر، زانست و خەڵکی زانستی ون و نامۆن. نابینی دەستەیەکی زانستی خانەیەکیان هەبێ، یا کاریگەریی تەواویان لەسەر کۆمەڵگا هەبێ، یا کەسانی زانستیی لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەربکەون، یا حکومەت دوو کەسی زانستیی خەڵات بکا..یا و یا ...
Monday, April 11, 2011
ڕۆژی گەردن ئازایی
ڕۆژی گەردن ئازایی
هەتاوێکی سستی هەبوو، تۆز و خۆڵیش ئاسمانی لێڵ کردبوو لەبەر چاوم، هەر لە بەیانییەوە چوومە دەرەوە. لەسەر قەبران هاتمەوە لای ئۆتۆمبیلەکە، کابرایەک وەستابوو، بە زەردەخەنەوە وتی ئەمە سەیارەی تۆیە کاکە، وتم نەوەڵڵا هی براکەمە و بە سووڕ لێم وەرگرتوە، بۆچی؟، زۆرداوای لیبوردنی کرد کە مناڵە سێ ساڵانەکەی لە ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا بەجێهێشتوە و دەستکاری گێڕەکەیان کردوە و سەیارەکەیان داوە لە پێشی سەیارەکەم و قوپاوە. کەمێک بەقوربان و بەساقەم بوو، دەستی کرد بە گیرفانیا پارەی دەرهێنا بمداتێ، وتم کاکە پارەم ناوێت و بڕۆ گەردنت ئازاد بێت، بەس وەعدم بەرێ پیاوانە کە مناڵ لە ئۆتۆمبیل‌دا بەجێ نەهێڵیت. لاحول ولا قوة الا باللە.
Wednesday, March 23, 2011
پەندی پیرەمێرد
پێشکەش بەوانەی لە بەردەرکی سەرا داوای مافی میللەت دەکەن!
لە پەندەکانی پیرەمێرد
ئەوانەی کەوا کاریان بە دەستەهاتن لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە
ئەگەر هەردوولا بۆ خەڵک خێرخوا بن
هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن
بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر
درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر
فەرموودەی نەبی بۆمان حوجەتە
کە ئیختیلافی ئوممەت زەحمەتە
بەڵام غەرەضی شەخصی کەوتە ناو
ڕەحمەت، زەحمەتە، دراومان دۆڕاو
من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول
بەردەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول
مەترەلۆزی بە خەنجەر شکاند
ئازاییەکی شێرانەی نواند
ئەو کەسەی خۆیان بۆدا بە مردن
ئەو بە دەستی خۆی کەلەپچەی کردن
شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە
ئیستەیش گریانم وا لە قوڕگایە
کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە
بەراتی نەجات بە خوێن نوسراوە
من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ
مژدەی شەفەقی لێ دەست دەکەوێ
ڕۆژنامەی ژین ژ. ٩٠٧ - ٢٦ی شوباتی ١٩٤٨ - پیرەمێرد
Thursday, March 03, 2011
چاکسازیی
پرۆژەی چاکسازی
ئەمڕۆ "ئۆپۆسیزیۆن" / گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ پرۆژەیەکی چاکسازییان پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە لە ٢٢ خاڵ پێکهاتووە و لەم بەستەرەدا لەبەرگیراوەکەی دەخوێننەوە: http://bit.ly/f3KAJc
Sunday, December 26, 2010
کەڵەشێر
دەگێڕنەوە پیاوێک کەڵەشێرێکی دەبێت، ئەم کەڵەشێرە لەگەڵ گزنگی بەیاندا دەست دەکات بە (قوقاندن) و دەچێتە سەر دیواری ئەم ماڵ و ئەو ماڵ و دەقوقێنێت. دراوسێیەک زۆر بێزار دەبێت و دەچێت بۆ لای کابرای خاوەن کەڵەشێر، داوای لێدەکات کە کەڵەشێرەکەی سەرببڕێت و بەرامبەر بەو کارەی سێ هێندەی نرخی کەڵەشێرەکەش پارەی ئەداتێ، بە خاوەن کەڵەشێریش دەڵێت گۆشتەکەی حەڵاڵی خۆت بێت و نۆشی بکەن. کابرای خاوەن کەڵەشێر بە پێشنیاری دراوسێکەی قایل دەبێت و هەر لەبەر چاویا چەقۆ بە ملی کەڵەشێرە هارەکەدا دەهێنێت.
Friday, November 10, 2006
سەگ
له ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی سه‌گ له ژماره‌ی منداڵ زیاتره!
نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئاره‌زووی خۆبه‌ستنه‌وه به‌منداڵ و خێزان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یشه كه سه‌گ وه‌ك گیاندا‌رێك ته‌ماشا ناكه‌ن!، سه‌گ له‌لایان وه‌كو هاوڕێیه‌ك وایه.
نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئاره‌زووی خۆبه‌ستنه‌وه به‌منداڵ و خێزان ناكه‌ن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یشه كه سه‌گ وه‌ك گیاندا‌رێك ته‌ماشا ناكه‌ن!، سه‌گ له‌لایان وه‌كو هاوڕێیه‌ك وایه.
ئه‌م ڕووداوه‌ی خواره‌وه‌م له ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا بینی:
دادگا: له خاوه‌نی سه‌گێك تووڕه‌بوون و، سزایان به‌سه‌ریدا سه‌پاند، چونكه سه‌گه‌كه‌ی په‌لاماری منداڵێكی داوه له باخچه‌یه‌كدا. منداڵی بێ‌تاوان به‌سه‌ختی بریندار بووه و له ژێر ئازار و ترس‌دا له خه‌سته‌خانه خه‌وتووه ...
خاوه‌ن سه‌گ: بۆ سزای من ئه‌ده‌ن، سه‌ره‌ڕای كوشتنی سه‌گه‌كه‌م، من تاوانبارم؟ نه‌خێر، دایكی منداڵه‌كه ئاگای له منداڵی خۆی نییه‌وه له باخچه‌كه‌دا به ته‌نها جێی ده‌هێڵێت یاری بكا ...
پۆلیس: ئێمه كه نزیك بووینه‌وه له باخچه‌كه بینیمان سه‌گه‌كه قه‌پاڵی گرتووه له شانی منداڵه پێنج ساڵانه‌كه و، ته‌نها ئه‌وه‌مان پێكرا كه جیای بكه‌ینه‌وه و به فیشه‌كێك بیكوژین، چونكه دڕ بوو.
دایكی منداڵ: وه‌ڵا هێشتا باقی ده‌وێت، سه‌گێكی هاری به‌ڕه‌ڵا كردووه ئینجا به‌من ده‌ڵێت ئاگات له منداڵه‌كه‌ت نییه. منداڵه‌كه‌م پێنج ساڵانه له باخچه‌ی به‌رماڵمان پاسكیلی لێخوڕیوه كه سه‌گه‌كه‌ی تۆ په‌لاماری داوه، دڕنده ...
Friday, August 19, 2005
ژماره‌ی یه‌كه‌می بڵاوكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی
"webmaster"ـی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی بۆ گۆڕینی كلێشه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یان بۆ پی دی ئێف، به‌رنامه‌ی دیمۆ به‌كار دێنێت !.
كه په‌ڕگه‌كه ده‌كه‌یته‌وه، له ڕاست و چه‌پی سه‌ره‌وه‌دا دوو مۆر ده‌رده‌كه‌ون، وه‌كوو مۆری پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كه‌لۆریا وایه، مۆره‌كه لێی نووسراوه: لێره كرته بكه بۆ كرێنی هه‌رئێستا click to buy NOW
Monday, August 08, 2005
Wednesday, August 03, 2005
حیجز
حیجز
له خوارووی كوردستان به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی كورد و عه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه چه‌ندین وشه‌ی عه‌ره‌بی خزاوه‌ته سه‌ر لێوی خه‌ڵكی كورد و به‌رده‌وام به‌كارده‌برێن به شێوه‌یه‌ك كه كه‌م كه‌س وشه‌كه به كوردی ده‌زانێت.. میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانیش هه‌میشه پشتیوان بوون بۆ درێژه‌كێشان و مانه‌وه‌ی ئه‌م وشه عه‌ره‌بیانه له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكی.
ئه‌مڕۆكه من باس له وشه‌ی حیجز ده‌كه‌م، شوكور له بری فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك دووانمان هه‌یه و، خه‌ڵكی پێویسته پێشتر جێگا حیجز بكات.. له پڕوپاگه‌نده و بڵاوكراوه‌كاندا وشه‌ی "حیجز" زۆر به‌كار ده‌برێت، دیاره كورد یان وشه‌ی به‌رامبه‌ری نییه، یان په‌یامنێر و ڕیكلامه‌چییه‌كان نه‌یانبیستووه. له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فه‌رهه‌نگی IT دا زانستپه‌روه‌رانی كورد باسێكی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه هاته كایه‌وه، كه سه‌ره‌نجام به‌ڕێز كاك "دیاكۆ كوردستانی " وشه‌ی (پێشپارێز)ـی پێشنیاركرد له‌بری "حیجز". پێشپارێز وشه‌یه‌كی لێكدراوه و واتای ته‌واوی وشه‌ی "حجز"ـی عه‌ره‌بی ده‌گه‌یه‌نێت. پێش به‌واتای هه‌نگاوه‌كه‌یه كه پێش ڕووداوه‌كه ده‌كه‌وێ، پێشتر جێگاگه گیراوه، ئینجا گه‌شته‌كه ئه‌نجام ده‌درێ.. پارێزیش به واتای پارێزگاری كردن، پاراستنی جێگاكه.
Thursday, May 27, 2004
پێداویستی دایکی داهێنانە
هه‌موو كرده‌وه‌ی زانای فه‌ڕه‌نسی "لویس پاسكال"ـمان له بیره، كاتێك چاوی به باوكی كه‌وت ماندو بووه به‌ده‌ست ژماردنه‌وه، هات ئامرازێكی ژمێركاری دروست كرد، تاكوو باوكی له‌و دڵگرانی و ماندوبوونه ڕزگار بكات و، كاره‌كه‌ی ئاسان بكات..
Friday, February 20, 2004
پاشا و وه‌زیره‌كه‌ی
خێری پێوەیە..پاشا به هاتوهاوار له نوسینگه‌كه‌ی خۆی دێته‌ده‌رێ ، خێرا داوای تیماركردن ده‌كات..په‌نجه‌ی خۆی بڕیوه.
وه‌زیره‌كه‌ی پاش تیماركردنی پێی ده‌ڵێت:" گه‌وره‌م خێری پێوه‌یه..سه‌لامه‌تی ئینشائه‌ڵڵا". پاشا زۆر په‌ست ده‌بێت به قسه‌ی وه‌زیره‌كه‌ی، ئه‌ڵێت" من په‌نجه‌م كۆڵه‌وار بووه، خێری چی، فه‌رمان ده‌دات به‌ندی بكه‌ن بۆ چه‌ند ڕۆژێك". ڕۆژی دوای ئه‌و، پاشا به‌ته‌نها به‌ره‌و دارستان ڕێده‌گرێت بۆ پیاسه‌كردن، كه پێشتر هاوشانی وه‌زیره‌كه‌ی ده‌یكرد..
Monday, January 26, 2004
پارتیزان
پاداشت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خزمه‌رگوزاریی..
- به‌یانیت باش گه‌وره‌م..
+ به‌یانیت باش، فه‌رمو دانیشه. كاك كه‌نعان داوات كردووه 12 ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتت بۆ بكرێت به خزمه‌ت و له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماربكرێت..
- به‌ڵێ ڕاسته قوربان.
+ مافی ڕه‌وای خۆته و ئێمه له‌خزمه‌تی ئێوه‌داین، ئه‌م كه‌شه‌ی ئێستا ئێوه ڕه‌خسانتان بۆ ئێمه. وا من ئیمزای ده‌كه‌م بیبه بۆ ژووری ئه‌مدیو تا كاره‌كانی تری بۆ بكه‌ن.
- ده‌ستخۆش، ئه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی زه‌وییه‌كه...
+ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، بڕۆ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زه‌وی و زار..
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خزمه‌رگوزاریی..
- به‌یانیت باش گه‌وره‌م..
+ به‌یانیت باش، فه‌رمو دانیشه. كاك كه‌نعان داوات كردووه 12 ساڵی پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتت بۆ بكرێت به خزمه‌ت و له‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماربكرێت..
- به‌ڵێ ڕاسته قوربان.
+ مافی ڕه‌وای خۆته و ئێمه له‌خزمه‌تی ئێوه‌داین، ئه‌م كه‌شه‌ی ئێستا ئێوه ڕه‌خسانتان بۆ ئێمه. وا من ئیمزای ده‌كه‌م بیبه بۆ ژووری ئه‌مدیو تا كاره‌كانی تری بۆ بكه‌ن.
- ده‌ستخۆش، ئه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی زه‌وییه‌كه...
+ ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، بڕۆ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی زه‌وی و زار..
Friday, November 28, 2003
زللــه به‌ناوبانگه‌كه
- چیرۆکی "گاوس"ـی بلیمەتچاوی مێژوو هه‌موو شتێك ئه‌بینێت، هه‌ندێك كه‌س ده‌لێن مێژوو زۆرداره چاوپۆشی له خراپه‌كان ناكات، هه‌ندێ كه‌سیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌دان كه مێژوو ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌به‌زیوه.
مێژوو خه‌رمانی گشت هه‌نگاوێكی تیا كۆبۆته‌وه، من باس له "زللــه"یه‌ك ده‌كه‌م كه له مێژوو دا خۆی مه‌ڵاس داوه، چیرۆكی ئه‌م زلـلـه یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست؛ له سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا له یه‌كێك له گونده‌كانی ئه‌ڵمانیا، منداڵێكی بلیمه‌ت هه‌بوو ناوی "گاوس" بوو، له خوێندندا زۆر به‌توانا و زیره‌ك بوو، ناسراوبوو به خێرایی و ووریایی له ژماره‌كردن و ماتماتیكدا.
Wednesday, October 08, 2003
بڕوام بە مێژوو نیە
ماوەیەک تێدەپەڕێت لە بەندیدا، هاوڕێکانی دێنە لای و پێی دەڵێن، وا هەموو بەندکراین و ئەگەر لەسەرمان نەدەن، چەندین ساڵیش
لێرە دەمێنینەوە، ئیتر کاتی هاتووە دەست بکەیت بە نووسینەوەی مێژووی خەبات و تێکۆشانمان، تۆ پێشەوامان بوویت و سەروبنی بزوتنەوەکەمان پێ دەزانیت، هەموو پشتیوانیت دەکەین و دەیشارینەوە تا ڕووناکی دەبینێت.
Subscribe to:
Posts
(
Atom
)